له دوو ساڵدا پێنج حاڵه‌تى گه‌ستن هه‌بووه
له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر، زۆربوونى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر نرخى خانوو. به‌رپرسانى پایته‌خت ده‌ڵێن "به یاسا ڕێمان پێ دراوه بیانكوژین، به‌ڵام به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه و ته‌نیا دووریان ده‌خه‌ینه‌وه".
سامان حه‌مه‌ده‌مین هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى گه‌ڕه‌كى هاوكارى له هه‌ولێر، به‌گوته‌ى خۆى "زۆربوونى سه‌گ له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان وایكردووه نه‌توانن منداڵ بنێرنه ده‌ره‌وه و زۆرجار وه‌ڕینى سه‌گ وایكردووه منداڵه‌كانیان له خه‌ودا ڕاچڵه‌كێن و تووشى ترس بن".
ئه‌و هاووڵاتییه بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، منداڵه‌كانمان به ده‌ست سه‌گى به‌ڕه‌ڵا وه‌ك به‌ندكراویان لێ هاتووه له ماڵه‌وه و ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه، چه‌ندان جار به‌رپرسانمان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، دێن به‌ده‌م هاوارمانه‌وه و سه‌گه‌كان ده‌گرن و دووریان ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌فته‌ى دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به یاسا ڕێمان پێ دراوه بیانكوژین، به‌ڵام به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه و ته‌نیا دووریان ده‌خه‌ینه‌وه
وه‌ك سامان ده‌ڵێ "به‌یانییان كچه‌كه‌م ناتوانێ به‌ته‌نیا بچێت بۆ قوتابخانه، ده‌بێ خۆم بیبه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌گانه له پڕێك ده‌رده‌كه‌ون و ئیتر ترس دایده‌گرێت، هه‌ر منیش نیم، به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییانى گه‌ڕه‌ك هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه".
هه‌ر له نزیكی ماڵ سامان، خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كى كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره، باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له هه‌ولێر هه‌ن، زۆرى و كه‌مى ژماره‌ى سه‌گ، نرخى خانووی تێدا دیارى ده‌كات، ئه‌مه بووه‌ته زیانێكى زۆر بۆ ئێمه‌یش.
سیامه‌ند سه‌نگه‌ر خاوه‌نی نووسینگه‌ی ڕاستگۆ بۆ خانووبه‌ره، به"وشه"ى گوت، چه‌ند گه‌ڕه‌كێك هه‌ن له شاردا، خانووه‌كانی لاى كڕیار جێی پرسیاره و زۆرجار نایكڕن، خانووی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یش به‌شێك له نرخه‌كه‌یان له ده‌ست داوه، به‌هۆیه‌وه ئێمه‌یش زیانێكى زۆر بكه‌ین.
سیامه‌ند به ناو و ژماره‌ی پاره ناوی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، "بۆ نموونه گه‌ڕه‌كى هاوكارى له‌گه‌ڵ پێنجى حه‌سارۆك ته‌نیا شه‌قامێكیان له نێواندایه، به‌هۆى زۆریى سه‌گ نرخى خانوو 15 هه‌زار دۆلار جیاوازی هه‌یه، یان له گه‌ڕه‌كى تیمارت و ژیان، جیاوازیی نرخی خانوو 25 هه‌زار دۆلاره".
گه‌ڕه‌كى هاوكارى له‌گه‌ڵ پێنجى حه‌سارۆك ته‌نیا شه‌قامێكیان له نێواندایه، به‌هۆى زۆریى سه‌گ نرخى خانوو 15 هه‌زار دۆلار جیاوازی هه‌یه
"زۆربوونى سه‌گ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى تا ئێسته پڕ نه‌بوونه‌ته‌وه و زه‌وییه‌كان نه‌بوون به خانوو، وایكردووه ئه‌و سه‌گانه بێنه ناوی خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌راسان بكه‌ن و كارى ئێمه‌یش تێك بده‌ن، بۆیه هیوادارین به‌رپرسان هه‌وڵێكى رژد بده‌ن بۆ كۆتاهێنان به‌و دیارده ناشیرینه" خاوه‌ن نووسینگه‌كه وای گوت.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسى ڕێكخراوێكى پاراستنى مافى ئاژه‌ڵ، ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له دوو ساڵی رابردوودا پێنج حاڵه‌تى گه‌ستن ڕووی داوه. به‌گوته‌ی خۆی "ئێمه ده‌رزیى هێوركه‌ره‌وه‌یش له‌و سه‌گانه ده‌ده‌ین".
ڕێبوار قاره‌مان به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، هیچ هۆكارێك نییه بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و سه‌گانه، چونكه ڕۆژانێك ئه‌و سه‌گانه بوون موڵك و ماڵى هاووڵاتیانییان ده‌پاراست، ئێسته بۆچى بوونه‌ته دوژمنیان و ده‌یانه‌وێ له‌ناویان ببه‌ن.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، "له ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوو له هه‌رێمى كوردستاندا ته‌نیا پێنج حاڵه‌تى گه‌ستن هه‌بووه، ئه‌ویش ئه‌و سه‌گانه‌ن كه ئازار دراون یان بێچووه‌كانیان له به‌رده‌میان كوژراون، به‌ڵام هه‌ر مرۆڤێكیش منداڵه‌كه‌ى له به‌رده‌میدا بكوژرێت، كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت و به‌رگرى لێ ده‌كات، بۆیه ڕێ به كه‌س ناده‌ین له‌ناویان ببه‌ن".
له‌باره‌ى پێشنیارى ده‌رزیلێدان و ڕێگریكردن له زۆربوونیان، قاره‌مان ئاشكراى كرد، "له دوو شار و شارۆكه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشنیارى وا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌یش چاره‌سه‌ر نییه و پێویسته ئه‌وه نه‌كرێت، چونكه پێشێلى مافه‌كانى ئاژه‌ڵه و هه‌ر كه‌سێك په‌نا بۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه ببات، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌و ده‌رزییه سه‌گه‌كه بۆ ماوه‌ى چوار ڕۆژ ناتوانێ له شوێنى خۆى هه‌ڵسێته‌وه و ته‌نیا هه‌ناسه ده‌دات".
له به‌رانبه‌ردا قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات كه به یاسا ڕێپێدراون و ده‌ستكراوه‌ن بۆ كوشتنى ئه‌و سه‌گانه، به‌ڵام تا ئێسته په‌نایان بۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه نه‌بردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتى، تیمه‌كانى ئێمه به‌رده‌وامن له دوورخستنه‌وه‌ى سه‌گى كۆڵانه‌كان، به‌ڵام ژماره‌یان زۆر بووه و ده‌ستكراوه‌یشین له كوشتن‌یان به یاسا، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى، په‌نامان بۆ كوشتن‌یان نه‌بردووه.
"به‌منزیكانه هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوان ده‌كه‌ین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌گانه له‌ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى هاووڵاتییانیان هه‌راسان كردووه، هاووڵاتییانیش ڕۆژانه گله‌یى ده‌كه‌ن كه ئه‌و سه‌گانه بێزارى كردوون". قایمقام واى گوت.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، "ئێسته شوێنێك ئاماده‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌گانه، هه‌رچه‌نده شوێنه‌كه بچووكه، به‌ڵام بڕیاره فراوانتر بكرێت و كارى زیاتری بۆ بكرێت".