دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گه‌نجێكی دانیشتووی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستڕێژی فیشه‌ك له به‌شێكی زۆری باڵه‌خانه حكوومییه‌كانی شارۆكه‌كه ده‌كات كه له‌ناویاندا باڵه‌خانه‌ی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه، قایمقامی شارۆكه‌كه‌ش ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
قایمقامی چەمچەماڵ رووداوەکە بە ئاسایی دەزانێت و پێی وایە گەنجێکی سەرگەرم بووە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ته‌قه‌یه‌كی زۆر له چه‌مچه‌ماڵ به ئاراسته‌ی باڵه‌خانه حكوومییه‌كانی شارۆكه‌كه كراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ده‌ستڕێژی فیشه‌ك له كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كراوه كه هه‌ریه‌كه له باڵه‌خانه‌ی قایمقامییه‌ت و پۆلیسی شارۆكه‌كه و ڕۆشنبیری و سووته‌مه‌نی ته‌قه‌یان لێ كراوه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
"پۆلیس و ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه و به‌لای ئێمه‌وه شتێكی ئاساییه ئه‌و جۆره رووداوانه و گومان ده‌كرێ گه‌نجێكی سه‌رگه‌رم بێت ئه‌و كاره‌ی كردبێت، ئێسته ئاسایش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له رووداوه‌كه.
شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌وێته دووری 50 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی، رووداوی ته‌قه‌كردن له‌و شارۆكه‌یه وه‌ك قایمقامه‌كه‌ی ده‌ڵێت "ئاساییه".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی