كورد داوای فیدراڵیی ده‌كات له سووریا
گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا به‌كۆتا هات، عه‌بدولحه‌كیم به‌شار ئه‌ندامی كورد له‌و كۆبوونه‌وانه، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌داته‌وه پێوه‌ند به مافی كورد و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا.
به‌شار رای ده‌گه‌یه‌نێت "داوای فیدراڵیمان كردووه و زۆریش له كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پشتگیریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی ئه‌و پشتگیرییه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه".
دوای 10 رۆژ له كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا، به‌ڵام بێ ته‌وقه‌كردن له نێوان شاندی ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌ت، گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌كۆتا هات، هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ گه‌ڕی یه‌كه‌م چییه؟
پێوه‌ند به لیژنه‌ى ده‌ستووریی و گه‌ڕی یه‌كه‌م، به‌گشتى كۆبوونه‌وه‌كانی 10 رۆژى رابردوو به‌و جۆره نه‌رێنی نه‌بوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، چونكه دۆخی ململانێكان له سووریا پڕن له كاره‌سات، ئه‌مه‌یش وێنایه‌كی وه‌های دروست كردبوو كه پێشبینی بكه‌ین زۆر نه‌رێنی بێت، بۆیه ده‌توانم بڵێم نه‌رێنی نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌رێنیش نه‌بوو.
پێوه‌ند به ته‌وقه نه‌كردن له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه، هێشتا زووه گفتوگۆكان بگه‌نه ئه‌و قۆناغه هه‌مووان به‌گشتى و شاندی ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌تی سووری ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌و ته‌وقه‌كردنه پێوه‌نداره به پێشوه‌چوونی گفتوگۆكان و كاری لیژنه‌كه، چونكه هه‌موو ده‌ستوورێك كه له قۆناغی ململانێدا ده‌نووسرێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نه‌كانه، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌یش هێشتا به‌شێكن له ململانێكانی ناوخۆی سووریا. ململانێ به هه‌موو جۆره‌كانی به‌رده‌وامه و ده‌بینین هێشتا ململانێی سه‌ربازی و شه‌ڕیش به‌رده‌وامن.
گێر پیدرسن نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له ئیداره‌دانی گفتوگۆكانی ناو لیژنه‌ى ده‌ستووری؟
گێر پیدرسن نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، روونه كه سه‌ركه‌وتوو بووه له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا، ئه‌وه‌ى پێشتر ستیڤان دیمستۆرا له ماوه‌ی چوار ساڵ نه‌یتوانی بیكات، پیدرسن توانی ئه‌نجامی بدات.
پیدرسن له ئیداره‌دانی گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌و كاتانه‌دا زیاتر ده‌ستوه‌ردان ئاراسته‌ى گفتوگۆكان به‌ره‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له یه‌كتر ده‌چێت
پیدرسن له ئیداره‌دانی دانیشتنه‌كان و رێڕه‌وی گفتوگۆكانیش سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌و ده‌ستوه‌ردان ناكات و رێ له كه‌س ناگرێت، به‌ڵكو كه‌شێكی ئازادی ره‌خساندووه تا هه‌مووان به ئازادانه بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌رببڕن.
پیدرسن له‌و كاتانه زیاتر ده‌ستوه‌ردان له گفتوگۆكان ده‌كات كه ئاراسته‌ى به‌ره‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له یه‌كتر و گرژی ده‌چن، ئیتر ده‌ستوه‌ردان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێڕه‌و و كه‌شی گفتوگۆكان تێكنه‌چێت و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌دات.
دواى 10 رۆژ له كۆبوونه‌وه، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی 45 كه‌سی درا له‌و 150 ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ى ده‌ستووریی، ئه‌مان كه‌ی كۆ ده‌بنه‌وه؟
لیژنه‌كه پێكهێنراوه، له‌و 45 ئه‌ندامه ته‌نیا یه‌ك كوردی تێدایه. لیژنه‌كه ده‌ستى به كار كردووه و چاوه‌ڕوانین بزانین چی ده‌كه‌ن و به چی ده‌گه‌ن.
به‌شدار نه‌بوونی خۆسه‌ری دیموكراسی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خۆی به ئۆپۆزسیۆن نازانێت و له به‌ره‌ی حكوومه‌تیش نییه
بۆچی خۆسه‌ری دیموكراسی كه 27%ـی خاكی سووریای به ده‌سته و ئیداره‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانی سووریا ده‌كات و داعشی تێك‌شكاند، نوێنه‌ری له لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور نییه؟ ئێوه چیتان كردووه تا ئه‌وانیش نوێنه‌ریان هه‌بێت؟
هۆی به‌شدارنه‌بوونی خۆسه‌ری دیموكراسی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خۆی به ئۆپۆزسیۆن نازانێت، له به‌ره‌ی حكوومه‌تی سووریاشدا نییه، ئه‌وان خۆیان له به‌ره‌ى سێیه‌م ده‌بیننه‌وه. ئه‌مه وایكردووه ئۆپۆزسیۆن وه‌ها لێیان بڕوانن كه دژی شۆڕشن، هاوكات حكوومه‌تی سووریا وا لێیان بڕوانن كه ئه‌وان خیانه‌تیان له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كردووه، بۆیه پرسى به‌شداری نه‌كردنیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.
كه‌واته خۆتان به نوێنه‌ری رۆژئاوا به‌گشتى ده‌بینن؟
ئه‌گه‌ر قسه‌كه له روانگه‌ى حزبییه‌وه بێت، نه‌خێر، ئێمه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو كوردستانی سووریا ناكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌كه له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بێت، به‌ڵێ به‌رگری له مافی هه‌موو كوردێك ده‌كه‌ین له كوردستانی سووریادا، چونكه پرسه‌كه پێوه‌نداره به مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ك ده‌ستكه‌وتی حزبی.
له كۆبوونه‌وه‌كانی 10 رۆژى رابردوو، بۆچوونی شاندی ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌ت له‌سه‌ر خۆسه‌ری دیموكراسی چی بوو؟ بیستمان شاندی سووری ئه‌وانیان پێ خیانه‌تكاره به‌وه‌ى چه‌كیان به رووی دیمه‌شقدا به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌موو هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان تا ئێسته‌یش كه به‌یه‌كه‌وه قسه له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌كه‌ن، چه‌ك به رووی یه‌كدا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و له یه‌كتریش ده‌كوژن.
شاندی رژێمی سووریا، خۆسه‌ری دیموكراسی به خیانه‌تكار ناو ده‌بات به‌وه‌ى چه‌كی به رووی ده‌وڵه‌تدا به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه زۆر جێی سه‌رنجه، چونكه ئه‌وان چه‌كیان به رووی ده‌وڵه‌ت به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى وای كردووه رژێم له خۆسه‌ری دیموكراسی تووڕه و نیگه‌ران بێت، ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن ئێمه چه‌ك و زه‌خیره‌مان پێ داون كه پێویستیان پێ بوو، به‌ڵام ئێمه‌یان جێهێشت و پێوه‌ندییان به ئه‌مه‌ریكاوه كرد. ئه‌مه وایكردووه رژێم له‌وان تووڕه بێت.
كه‌واته به‌شداری نه‌كردنی خۆسه‌ری دیموكراسی، له به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه؟
چاره‌سه‌ری سیاسی ناوه‌ستێته سه‌ر قه‌باره‌ى كۆنتڕۆڵی زه‌وی، چونكه كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده له‌سه‌ر ئه‌و پانتاییه خاكه، وابه‌سته‌یه به پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك ده‌زانن ئه‌مه‌ریكایش پشتگیری كاری لیژنه‌ى ده‌ستووریی ده‌كات، بۆیه هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسی ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری بگه‌نه رێككه‌وتن، خۆسه‌ری دیموكراسی ناتوانێ به‌ره‌نگاری بێته‌وه یان ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی.
ئه‌گه‌ر بێمه سه‌ر ئه‌و پێنج خاڵه‌ی ئێوه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كه تاكه لایه‌نی كوردین له كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ى ده‌ستووری، له‌م پێنج خاڵه‌دا داوای مافه‌كانی كورد ده‌كه‌ن، سوودتان له ئه‌زموونی كوردستانی باشوور وه‌رگرتووه كه به‌پێی ده‌ستوور فیدراڵیى چه‌سپاندووه؟
ره‌وشی ئێمه ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، جیاوازییه‌كه‌یش زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا داوای فیدراڵیمان كردووه، ئه‌م پرسه هه‌روا به ئاسانی له ده‌ستووری نوێی سووریادا جێگیر نابێت، پێویستى به پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
ئه‌ی بۆچوونی ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌تی سووری چی بوو؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتى زۆر له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی به‌شدار له لیژنه‌ى ده‌ستووری نوێی سووریا، پشتگیری له فیدراڵیى هه‌رێمی كوردستان له سووریا ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌سایه‌تیى ئۆپۆزسیۆنیش، به‌ڵام به فه‌رمی هێشتا هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی پشتگیری‌یان ده‌رنه‌كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، 25ـی ئه‌م مانگه گه‌ڕی دووه‌می دانیشتنی لیژنه‌ی ده‌ستووریی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. به‌رنامه‌ی گه‌ڕی دووه‌م كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن چییه؟
قسه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی گفتوگۆكان نه‌كراوه، بۆیه ئاسان نییه پێشبینی بكه‌ی باسی چی ده‌كرێت و ره‌وشه‌كه چۆن ده‌بێت، به‌ڵام به گشتى باسه‌كه پێوه‌نداره به ده‌ستووری نوێی سووریا، ئه‌وه‌یشی زۆر جێی دڵخۆشییه و پاڵنه‌ره بۆ پێشخستنی گفتوگۆكان و ئاراسته‌كه‌ى بۆ پێشه‌وه، پشتگیریی لایه‌نی رووسییه له كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه كه ئه‌مه‌مان تێبینی كرد له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا.
هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی، وه‌ك شاندی كوردی له‌گه‌ڵ زۆر له لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیتان ئه‌نجام داوه. پرسیار ئه‌وه‌یه، له‌و كۆبوونه‌وانه پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ مافه‌كانی كورد كه ئێوه داواتان كردووه، ئه‌و پشتگیرییه‌ی پێتان گه‌یشتووه ته‌نیا میدیاییه یان ستراتیجی و جێگیرن؟
له‌و كۆبوونه‌وانه‌ى ئه‌نجاممان داون، هه‌ر هه‌موویان پێداگیری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسیی دۆخی سووریا و پشتگیری له لیژنه‌ى ده‌ستوور ده‌كه‌ن، پشتگیری له مافه‌كانی كوردیش ده‌كه‌ن به‌وه‌ى سوورییه‌كان له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون.
ئایا بۆچوونی ئۆپۆزسیۆن به‌رانبه‌ر به داواكارییه‌كانی كورد، گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه؟
پێوه‌ند به هه‌ڵوێستى ئۆپۆزسیۆن، راستییه‌كه‌ی پشتگیری ئه‌وان بۆ مافه‌كانی كورد پاشه‌كشه‌ى كردووه، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار:
یه‌كه‌م، سیاسه‌ت و كاره‌كانی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات له پێشێلكاری گه‌وره له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له ره‌قه و مونبج و ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور، ئه‌و پێشێلكارییانه‌یش رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا تۆماری كردوون وه‌ك تاوانی دژه مرۆڤایه‌تى.
دووه‌م، بێده‌نگی كورد به فه‌رمی به‌رانبه‌ر به‌و پێشێلكارییانه‌ى روویان داوه و به‌رانبه‌ر به په‌رچه‌كرداری نه‌رێنی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ئۆپۆزسیۆنى سووری.
ئه‌ی هه‌ڵوێستى حكوومه‌تی سووریا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ر هاتووه به‌رانبه‌ر به كورد؟
هێشتا زووه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حكوومه‌تی سووریا بده‌ین، به‌ڵام پێم وایه گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر رژێمی سووریا هه‌یه تا ناچاری بكه‌ن ددان به مافه‌كانی كورددا بنێت.