سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، خۆپێشانده‌رانی عێراق داوای گۆڕینی ده‌ستووریان نه‌كردووه ئه‌وه هه‌ندێك له حزبه سیاسییه‌كانن پرسه‌كانیان تێكه‌ڵ كردووه و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن. هاوكات سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئومێد ده‌كه‌ین كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانن له چوار ساڵی داهاتوو خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن و گۆڕانكاری له ژیانی خه‌ڵك بكه‌ن.
حزبیش هه‌یه خاوه‌ن هێزه و ده‌بێت ڕاده‌ستی حكوومه‌تی بكاته‌وه
سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ده‌ڵێت" ره‌نگه ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بێت پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وه، چونكه له هه‌رێمی كوردستان حزبیش هه‌یه خاوه‌ن هێزه و ده‌بێت ڕاده‌ستی حكوومه‌تی بكاته‌وه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سه‌رنجی خسته سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و گوتی، خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی خۆپێشاندان بكات ئێسته رۆژانه پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت كه‌س نازانێت پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت!، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ندێك له حزب و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن باس له گۆڕینی ده‌ستوور بكه‌ن كه ئه‌وه داوای خه‌ڵكه‌كه و خۆپێشانده‌ران نییه.
زیاتر گوتی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق بوونی بۆ كورد زۆر باشتره، به‌ڵام له كێشه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌سه‌ڵاتی نییه وك ێشه سیاسییه‌كان زاڵتره.