هه‌ر باوكێك ئه‌گه‌ر كه‌مێك هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بكات ئه‌وا به كردارى چاكه ئامۆژگارى منداڵه‌كه‌ى ده‌كات، هه‌ر باوكێك ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار ئه‌وا ده‌یه‌وێ رۆڵه‌كه‌ى داهاتوویه‌كى گه‌شى هه‌بێت له سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیان، به‌ڵام هه‌ندێك جا ئه‌گه‌ر ئامانجیشیان یه‌ك بێت، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ى جیاییه ئه‌مه‌یه جیاوازى ئامۆژگارى نێوان باوكى ده‌وڵه‌مه‌ند و باوكى هه‌ژار.
روبێرت كیۆساكى كه پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌مه‌ریكیه به هاوكارى له‌گه‌ڵ ژنه نووسه‌رێكى ئه‌مه‌ریكى به‌ناوى شارۆن ئیل لیچهر كتێبێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به ناونیشانى"باوكى ده‌وڵه‌مه‌ند و باوكى هه‌ژار" ئه‌مه‌یش له ساڵى2000 بوو به‌ڵام دواتر كتێبه‌كه‌ى بۆ چه‌ندان زمانى دنیا وه‌رگێردرا و ناوبانگێكى مه‌زنى به‌ده‌ست هێنا.
پێویسته نه‌وه‌ى نوێ له پاڵ خوێندن شاره‌زایى له كه‌رتى دارایى وه‌ربگرن
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و
كتێبه دوو به‌سه‌رهاتى خۆى هه‌یه شارلۆن لیچهر باس له‌وه ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى وه‌ك ژمێریارێك له كاره‌كانى سه‌ركه‌وتوو بووه و بڕوانامه‌ى زانكۆى به‌ده‌ست هێناوه، هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ پیاوێك كردووه، ئه‌ویش له هه‌مان ئاستى خۆى بووه، دواى ساڵانێك كاتێك منداڵه‌كانیان گه‌وره ده‌بن هانى منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه بخوێنن تا ده‌وڵه‌مه‌ند بن، به‌ڵام رۆژێكیان كوڕه‌كه‌ى وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و پێى ده‌ڵێت دایكه تۆیش كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو بوویت له‌خوێندن ئه‌ى بۆچى ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ند نیین؟ له‌و كاته‌دا ئه‌و دایكه به بیركردنه‌وه‌ى خۆى داده‌چێته‌وه و به‌دواى كه‌سێك ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆ مامه‌ڵه‌كردنى دروست له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانى هاوكارى بكات.
لێره‌دا به هه‌وڵى هاوسه‌ره‌كه‌ى رۆبێرت كیۆساكى ده‌ناسێت كه پیاوێكى ناسراوى ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوسه‌رێكى تر داوا له كیوساكى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێنماییان بكات. به‌ڵام له ئه‌نجامدا بیرۆكه‌ى ئه‌و كتێبه دروست ده‌بێت، كه ناونیشانى "باوكى ده‌وڵه‌مه‌ند و باوكى هه‌ژار"ه.
سه‌ره‌تا ئه‌و پیاوه بۆ خێزانه به‌شداربووه‌كان ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه، كێشه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و مانه‌وه به هه‌ژارى پێوه‌ندى به بیركردنه‌وه‌ى دایك و باوكه‌وه هه‌یه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كى دروست رۆڵه‌كانیان په‌ره‌وه‌رده ناكه‌ن. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات منداڵه‌كانیان له هه‌مان بازنه‌ى خۆیان بسوڕێنه‌وه. واته بیركردنه‌وه‌یه هه‌ر له‌و شێوه‌یه بێت كه باوك و دایكیان هه‌یانه. لێره‌دا ره‌نگه پرسیار بكه‌یت كاتێك باوك و دایكێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان چاكترین بڕوانامه به‌ده‌ست بهێنن و له چاكترین كۆلیژ بخوێنن و دواتریش كارێكى چاكیان به مووچه‌یه‌كى چاك ده‌ست بكه‌وێ، ئایا چ كه‌موكوڕییه‌ك له‌م په‌روه‌رده دایه؟
نه‌وه‌ى نوێ وه‌ك نه‌وه‌ى كۆن ده‌رفه‌تى كاركردنى ئاسانى له به‌رده‌م نییه
كیوساكى پێیوایه كێشه‌كه له‌وه دایه ئه‌و په‌روه‌رده‌یه هه‌مان كۆپى دایك و باوك دروست ده‌كاته‌وه، واته فه‌رمانبه‌رێك كه مووچه‌كه‌ى فریاى ئه‌وه ناكه‌وێت ته‌واوى پێداویستییه‌كانى دابین بكات. دواتریش هه‌مان كێشه‌یان تووش ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت له كاتى خانه‌نشینیش ده‌بێت كار بكه‌ن. كیوساكى ناڵێ په‌روه‌رده‌كه هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر دروستى ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا باس له‌وه ده‌كات كێشه‌ى گه‌وره‌ى په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى پارهپهیدانكردن ناكات، له ته‌واوى قۆناغه‌كانى خوێندن هیچ شتێك ده‌رباره‌ى دارایى فێرى قوتابیان ناكرێت. بۆیه قوتابیان كاتێك خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن له‌برى ئه‌وه‌ى كار و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به دواى كۆمپانیاییه‌ك یان فه‌رمانگه‌یه‌كى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى كاریان ده‌ستبكه‌وێ.
ئه‌و كتێبه له كاتێكدا نووسراوه كه ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى دارایى بووه‌ته‌وه، ده‌سكه‌وتنى كار له كۆمپانیاكان و حكوومه‌ت كارێكى ئه‌سته‌م بووه، كیوساكى ئه‌و مه‌ترسییه وه‌بیر باوكان ده‌هێنێته‌وه كه كۆمپانیاكان بۆ پاراستنى به‌رژوه‌ندى خۆیان ده‌توانن هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ ئه‌وا فه‌رمانبه‌رانیان به‌ڕێ بكه‌ن، بۆیه هیچ كارێك گره‌نتى نییه، له هه‌مان كاتیش وه‌ك نه‌وه‌ى پێشوو نییه، دامه‌زراندن له حكوومه‌ت و فهرمانگهكانى كارێكى ئاسان بێت، بۆیه ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه نه‌وه‌ى نوێ فێرى قازانج بكرێت.
ئه‌و پیاوه نموونه‌ى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه خۆى له ژیانى دوو باوكى هه‌بووه، هه‌ر دووكیان پیاوى خوێنده‌وار و نموونه‌ى بوون، یه‌كێكیان پیاوێكى ئه‌كادیمى و ئه‌ویتریان خاوه‌ن كار، یه‌كه‌میان هه‌میشه ئامۆژگارى كوڕه‌كه‌ى كردووه له خوێندن ئاستێكى باش ببڕێت، به‌ڵام ئه‌ویتر فێرى كردووه بیر له په‌یداكردنى پاره بكاته‌وه. ئه‌و نووسه‌ره دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئێمه له پاڵ خوێندن ده‌بێت له بنه‌ما گرنگه‌كانى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى دارایى شاره‌زا بین، به‌مه‌یش ژیانمان باشتر ده‌بێت و ده‌كرێ ده‌وڵه‌مه‌ند بین. چونكه به بڕواى ئه‌و تاكه جیاوازى نێوان پیاوى هه‌ژار و پیاوى ده‌وڵه‌مه‌ند به بڕواى ئه‌وه‌یه چۆن هه‌ر یه‌كه‌یان سوود له كاته‌كه‌یان ده‌بینن. هه‌ر ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده له كتێبه‌كه‌ى ده‌ڵێ زێر له‌هه‌موو شوێنێك هه‌یه به‌ڵام چۆن شاره‌زایی ئه‌وه‌مان ده‌بێت به‌ده‌ستى بهێنین.