یه‌كه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ كتێب به به‌شداری 180 ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه كرایه‌وه و ئه‌مجار هاووڵاتییان به پاس بۆ پێشه‌نگاكه ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، مه‌روان حه‌مه‌خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، زیاتر له 180 ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه و چاپكردنی كتێب له وڵاتانی جیاوازی دنیاوه به‌شداری پێشانگاكه‌یان كردووه و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر گوتی، ڕۆژانه له به‌رده‌م باخی گشتی و به‌رده‌م هۆتێل تایتانیك و له‌به‌رده‌م فامیلی مۆڵ، پاس بۆ هاووڵاتییان دابین كراوه كه هاتۆچۆی پێ بكه‌ن بۆ پێشانگاكه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نرخی كتێبه‌كان گونجاون زۆربه‌ی كتێبخانه‌كان داشكاندنیان بۆ نرخه‌كان كردووه، ئامانجمانه له‌م رێگه‌یه‌وه هاووڵاتییان و خوێنه‌ران له‌گه‌ڵ كتێب ئاشت بكه‌ینه‌وه.