ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به‌چڕی به‌دواداچوون له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی پایته‌ختی گه‌شتیاری ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌و پڕۆژه‌یه گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه.
ساڵی 2014 بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری دابین كرا، به‌ڵام ئێسته ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پاره‌یه به‌شێكی گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه له‌كاتێكدا ده‌بوو چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری گه‌وره له‌و شاره ئه‌نجام بدرێ.
به‌دواداچوونی چڕ له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه ده‌ستی پێ كردووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌دواداچوونی چڕ له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه ده‌ستی پێ كردووه كه بۆ هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری دابین كرابوو.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و پێنج ملیۆن دۆلاره بۆ شاری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕوون نییه و به‌شێكی گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئێسته ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.