لە پێناو ڕێزگرتن لە کار و خزمەتى ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى شارەدێى زاخۆ َئەمڕۆ لەلایەن لقى هەشت لەگەڵ لیژنەى ناوچەى زاگرۆسى تایبەت بە فەرمانبەران و بە هاوکارى شارەوانى زاخۆ خەڵاتکران.
بە هاوکارى شارەوانى زاخۆ خەڵاتکران
لەم بارەیەوە حەکیم عەبدوڵا بەرپرسى لیژنەى ناوچەى زاگرۆسى تایبەت بە فەرمانبەران بۆ "وشە" گوتى، "لە ڕێو ڕەسمێکدا ئەمڕۆ چل مامۆستا و فەرمانبەر کە جێى دەستیان لە شاری زاخۆدا دیاربووە و ڕوڵى گرنگى هەبووە لە بوارى کارگێرى و پەروەردەى شارەکەدا خەڵاتکران بۆ ئەوەى ئەوان هەست بەوە نەکەن کە لە بیر کراون و بزانن خزمەتیان بەرچاوە".
زیاترى گوتى، "گرنگە سوود لە کار و خزمەتى ئەم مامۆستا و فەرمانبەرانە وەربگرێت بۆ ئەوەى نەوەى داهاتوو لە سەر ڕێچکەیان پەروەردە بکرێت و پەند لە ژیان و خزمەتیان وەربگرێت".
دهۆک/ دێژین سدقى