وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، كێشه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى به‌ركه‌وتانى كیمیایی له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ
د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واڵى تایبه‌تى له فه‌یسبووك ڕاى گه‌یاند، کێشەکانی نەخۆشخانەی بەرکەوتانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە شەهید چارەسەر دەکرێت و 47 بەرکەوتەی کیمیایی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.
روونیشى كردووه‌ته‌وه كه لە کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه چەندان داواکاری و کێشە و گرفت خرانە بەرباس و گفتوگۆ، ڕامان گەیاند بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران، کاروانێکی (47) نەخۆشانی بەرکەوتەی کیمیایی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن بۆ چارەسەری.
"ڕێوشوێنی پێویست بڕیار درا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پڕۆژەی نەخۆشانەی بەرکەوتووان لە هەڵەبجەی شەهید". وه‌زیرى ته‌ندروستى واى نووسیوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه تا ئێسته هه‌ڵه‌بجه كێشه‌ى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایی هه‌یه و به‌شێكیان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ى وڵات.