بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لێدوانی جیاواز لە بارەی ئامادەکردنی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێ دەدەن و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، کاندیدەکانیان ئامادە نەکردووە و سهرقاڵى ئامادەکاری کۆنگرەن.
یهكێتى: جارێ سهرقاڵى كۆنگرهین
راهی رەهبەر سەید ئیبراهیم، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، هیچ کام لەکاندیدی پۆستەکانیان بۆ ئەو پشکانەی بەریان دەکەوێت یەکلا نەکردووەتەوە، لەبەر ئەوەی هێشتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نەکراوە.
زیاتر گوتى، ئێسته سهرقاڵى ئامادەکاری کۆنگرەی حزبەکەیانن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی کۆنگرەی چوارەمه.
لاى خۆیهوه لەتیف شێخ عومەر گوتەبێژی یەکێتی نیشمانی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، هیچ شتێکیان لەسەر ئەو بابەتە نییە و هەرکات قسەیان هەبوو لێدوانی لەبارەوە دەدەن.
لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی لەبارەی کاندیدی پۆستەکان لەکاتێکدا کە بزووتنەوەی گۆڕان ناوی کاندیدی بریکاری وەزارەتەکانی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.