تا دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا لە دابەزیندابوو و لە ماوەی سێ ڕۆژی رابردوویشدا كە هەفتەبازاڕی بۆرسە كرایه‌وه، نزیكەی یەك دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت دابەزی.
جارێكى تر ڕووى له هه‌ڵكشان كرد
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى تشرینى دووه‌م، بەگوێرەی
"livechart"، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكى تر ڕووى له هه‌ڵكشان كرد و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه.
1. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به 57 دۆلار و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
2. نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 62 دۆلار و 74 سه‌نت مامەڵەی پێوە کراوه.
دەگوترێ خستنەڕووی نەوتی زیاتر لە لایەن سعوودیەوە بە گرنگترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت هەژمار دەكرێت. سعوودیە كە ماوەی ڕابردوو بەهۆی هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی نەوت قەبارەی هەناردەی بۆ نیوە دابەزیبوو، توانیویەتی دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەوە.
هەر جۆرە خستنەڕوویەكی زیاتری نەوت بۆ بازاڕ دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت. هۆكارێك كە لە ساڵی 2015 نرخی نەوتی بۆ خوارووی 28 دۆلار دابەزاند.
هۆكارێكی تری دابەزینی نرخی نەوت لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ ساردبوونەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین دەگەڕێتەوە و هەر جۆرە نائومێدییەك لە رەوتی ئەو گفتوگۆیانە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت چونكە كاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی بۆ سەر پەرەپێدانی پیشەسازیی دنیا دەبێت.