له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ژنێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ له لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێت.
لەلایەن کوڕەکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى تشرینى دووه‌م، ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئاشكراى كردووه، ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی کرماشان لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوه.
بەپێی زانیارییه‌كانى ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەم 14ی تشرینی دووه‌م، ژنێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن کوڕەکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.
حوسێن بەراری، فەرماندەی گشتی هێزە ته‌ناهییه‌كانى کرماشان ڕای گەیاندووە، ئەو ژنە تەمەنی 80 ساڵ بووە و لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کە تەمەنی 50 ساڵه بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە.
به‌پێی ئاماره نا فه‌رمییه‌كان لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه 22 ژنی کورد، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بە دەستی خزم و کەس و کاری خۆیان کوژراون، ئه‌مه‌یش ئه‌و ڕێژه ترسناكه‌ى پێشێڵكردنهى مافى ژنان له‌و ناوچه‌یه‌ى كوردستان پێشان ده‌دات.