لەپێناو پەرەپێدانی پێوەندیییە ئەكادیمی و نێودەوڵەتییەكان، زانكۆی سۆران هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی ساپیێنزاى ئیتالیا دەكات، كە یەكێكە لە گەورەترین زانكۆكانی یەكێتی ئەوروپا.
یەكێكە لە گەورەترین زانكۆكانی یەكێتی ئەوروپا
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆرموسڵیح مستەفا، سەرۆكی زانكۆی سۆران له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕاى گه‌یاندووه، "له درێژه‌ی په‌ره‌پێدان به پێوه‌ندییه ئه‌كادیمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان و له پێناوی كه‌وتنه سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌كادیمی دنیا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێ بۆ په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی ستاف و قوتابییانی زانكۆ، ڕۆژی سێشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م، له‌سه‌ر بانگێشتی فەرمی زانکۆی ساپیێنزا، بە یاوەری هاوکارانم، سه‌ردانی زانكۆی ناوبراومان له شاری ڕۆمای وڵاتی ئیتالیا كرد".
زیاتر ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو کە هەمانبوو، وا بڕیارە لە نزیکترین دەرفەتی ساڵی داهاتوودا، بە مەبەستی کردەیی کردنی بەرنامە و پلانەکانی پێشتر، کە لەسەریان ڕێککەوتبووین، شاندێکی زانکۆی ناوبراو سەردانی زانکۆی سۆران بکات و سەبارەت بە کۆمەڵێک گرێدانی كۆنفرانسی هاوبه‌ش، كردنه‌وه‌ی به‌شی زانستی، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش، گۆڕینه‌وه‌ی ستاف و قوتابییان، به‌خشینی بڕوانامه‌ی هاوبه‌شی دوو زانكۆ به قوتابییان، پێوەندییەکان بخرێنە ئاستێکی کردەیی باڵا.
زانكۆی ساپیێنزا، زانكۆیه‌كی دیار و ناسراو و خاوەنی حەفت خەڵاتی نۆبڵە و یه‌كێكه له كۆنترین زانكۆكانی ئیتاڵیا، كه له 1303 دامه‌زراوه و له ڕووی ژمارەی قوتابییەوە کە زیاتر لە 110 هه‌زار قوتابی و زیاتر لە چوار هه‌زار ستافی هه‌یه، گەورەترین زانکۆی ئەوروپایە.