ئه‌و ژنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا مه‌ی ده‌خۆنه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له كڕین و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه، له‌كاتێكدا پیاوان ئه‌و گرفته‌یان كه‌متره، هه‌ندێك له‌وان ناچار بوون بۆ كڕینی مه‌ی پشت به كه‌سانی تر ببه‌ستن، هه‌ندێكیش له شوێنی تایبه‌ت ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ده‌ر له كێشه نییه.
شادان محه‌مه‌د، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه و ده‌ڵێت، ئه‌سته‌مه تاك بتوانێت له‌ناو خێزانه داخراوه‌كانی ئێره وه‌ك هه‌ر ئازادییه‌كی تر، مه‌ی خواردنه‌وه‌ش ئه‌زموون بكات، بۆیه ئه‌وه‌ش هه‌ر به نهێنی به‌ڕێوه ده‌چێت، زیاتر له ده‌ره‌وه یان له كاتی گه‌شتكردن بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ژنان ده‌توانن مه‌ی بخۆنه‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه لێره ئه‌سته‌مه كچان و ژنان بتوانن خۆیان بڕۆنه فرۆشگه‌كان و مه‌ی بكڕن، ئه‌وه‌ش به هۆی تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه كه زۆر به نه‌رێنی له مه‌یخواردنه‌وه ده‌ڕوانێت.
شادان باسی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت، "پێشتر هه‌مان تێڕوانینی باوی كۆمه‌ڵگه‌م هه‌بوو كه مه‌یخواردنه‌وه مرۆڤ ده‌كاته كه‌سێكی خراپ و ره‌نگه توندوتیژیش، به‌ڵام دوای ئه‌زموونكردن، تێڕوانینم پێچه‌وانه بووه‌وه".
"من ده‌ستگیرانه‌كه‌م مه‌یم بۆ ده‌كڕێ و تا ئێسته نه‌كه‌وتوومه‌ته حاڵه‌تی ئاوا كه زۆرم پێویست پێ هه‌بێ، بۆیه ناچار نه‌بووم خۆم بچم بیكڕم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له كۆمه‌ڵگه ناترسم و خۆم ده‌چم ده‌یكڕم، چونكه ناكرێ هه‌ر ده‌سته‌مۆ بین و رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه نه‌بینه‌وه." شادان وای گوت.
له‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌و رووه‌وه له به‌رده‌م ژنانن، پێ ده‌چێت بابه‌ته‌كه بگه‌ڕێته‌وه ته‌نیا بۆ داخراویی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌گه‌ر نا له رووی یاسایییه‌وه ژن و پیاو له‌و رووه‌وه یه‌كسانن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر به "وشه"ی گوت، "رێنوێنییه‌كانی فرۆشتنی مه‌ی، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌ری ده‌كات و ئێمه‌ش سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین، به‌گوێره‌ی رێنوێنییه‌كانیش، ژنان و پیاوان له‌و رووه‌وه جیاوازییان بۆ دانانرێت، ته‌نیا كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ نابێت مه‌ییان پێ بفرۆشرێت، ئه‌گه‌ر نا ژنانیش مافی خۆیانه و ده‌توانن له چوارچێوه‌ی رێنوێنییه‌كان له فرۆشگه‌كاندا بیكڕن".
دانا بوویا، خاوه‌نی فرۆشگه‌ی سه‌رچنار له سلێمانی به "وشه"ی گوت، "كڕیاری ئافره‌تمان زۆر كه‌مه، ئه‌و كڕیارانه‌شی كه دێن عه‌ره‌بن، كڕیاری ژنی كورد ده‌گمه‌نه و ده‌توانم بڵێم هه‌ر نییه".
فرۆشگه‌كه‌ی دانا یه‌كێكه له فرۆشگه به‌رچاوه‌كانی سلێمانی، به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری كڕیاره‌كانی پیاون و داناش هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ داخراویی كولتوور و رای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵگه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وا هاتووه و رێگه‌ی به‌و بابه‌ته نه‌داوه، ئه‌گه‌ر ژنێكیش بێته لای ئه‌وان و مه‌ی بكڕێت، "ئه‌وا بێگومان به چاوێكی زۆر خراپ سه‌یر ده‌كرێت، ره‌نگیشه كێشه‌ی زۆری بۆ دروست ببێت، بۆیه ئافره‌تان ناچارن بۆ كڕینی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان، پیاوێكی نزیكی خۆیان بنێرن".
ئه‌كسه‌نده‌ر زرار، شاعیره و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، به "وشه" ده‌ڵێ، "سه‌ره‌تاییترین ئازادییه‌كانی تاك كه خواردن و خواردنه‌وه‌یه، لێره كۆمه‌ڵگه زه‌وتی كردووه، ئاین كردوویه‌تی به بڤه، خێزان كردوویه‌تی به شه‌رم، قوتابخانه كردوویه‌تی به تاوان. تۆ شه‌ڕاب، وێسكی، بیره یان هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی تری كحوولی بخۆیته‌وه، پێت ده‌ڵێن "عاره‌قخۆر"! و عاره‌قخۆریش وێنایه‌كی قێزه‌ونی له نه‌ستی كۆیی بۆ دروست كراوه".
ئه‌سكه‌نده‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له‌م كۆمه‌ڵگه داخراوه‌دا، ته‌نیا ژنان نین كه له‌و رووه‌وه تووشی گرفت ده‌بن، بگره پیاویش ئه‌گه‌ر عه‌لاگه‌ی مه‌ی پێ بێت، له ترسی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، ده‌بێ وه‌ك "تی ئێن تی" بیشارێته‌وه.
ئه‌و شاعیره باس له دیارده‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌كات و ده‌ڵێت، "له به‌ختی من، پاككه‌ره‌وه‌ی كۆڵانه‌كه‌مان كه كرێكارێكی به‌نگلادشییه، كه‌سێكی ئیسلامی ده‌رچووه، شووشه‌ی مه‌ی له‌ناو زبڵدانه‌كه ده‌رده‌هێنێت و له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌وه‌مان جێی ده‌هێڵێت و فڕێی نادات، نه‌ك تووشی گوناحی ئاینی بێت و "ڕزقه‌كه‌ی حه‌رام بێت!" چه‌ندان جاریش شوفێری تاكسی كاتێك زانیویه‌تی مه‌یم له‌لایه، پاره‌ی لێ وه‌رنه‌گرتووم، پاره‌كه‌ی منی به حه‌رام زانیوه".
ئه‌سكه‌نده‌ر باسی یه‌كێك له هاوڕێكانی خۆی ده‌كات كه به هۆی ئه‌وه‌ی دووكانداره‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان زانیویانه مه‌ی ده‌خواته‌وه، كه‌لوپه‌لی پێ نافرۆشن، چونكه پاره‌كه‌ی به حه‌رام ده‌زانن و ده‌ڵێن "عاره‌قخۆره" و داوای هه‌رچی بكات، ده‌ڵێن نیمانه.
شه‌یما، ناوی خواستراوی كچێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵی دانیشتووی هه‌ولێره، ئه‌و له مانگێكدا سێ بۆ چوار جار ده‌خواته‌وه و به "وشه" ده‌ڵێت، "هه‌رگیز بۆ یه‌كجاریش نه‌چوومه‌ته دووكان و مه‌یفرۆشیه‌كان، به‌رده‌وام به رێگه‌ی كه‌سانی تره‌وه ئه‌و پێداویستییه‌ی خۆمم كڕیوه، بۆ نموونه براكه‌م".
شه‌یما له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌دوێت كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی براكه‌ی بۆ ئه‌وروپا تووشی ده‌بێت و ده‌ڵێت، "براكه‌م له ساڵێكدا ته‌نیا چوار مانگ له كوردستان ده‌مێنێته‌وه، به‌مه‌ش هه‌شت مانگه‌كه‌ی تری ساڵ، ده‌ستخستن و كڕینی مه‌ی بۆ من ئه‌سته‌متر ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی كه من مه‌ی بكڕم نه تاوانه و نه هیچ زیانێكی بۆ كه‌س به دوادا دێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو و داخراو رێگره له هه‌موو ئازادییه‌كانی تاك، به‌تایبه‌ت بۆ ژنان".
شه‌یما سه‌رباری ته‌سكیی ئازادییه‌كانی گوزه‌رانی خۆی، خه‌م بۆ كچانی تر ده‌خوات و ده‌ڵێت "نازانم ئه‌و كچانه‌ی كه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان ئیسلامی و داخراون، چۆن چاره‌ی خۆیان ده‌كه‌ن! چونكه ئه‌سته‌مه كچان بتوانن خۆیان مه‌ی بكڕن."