ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى تشرینى دووه‌م، سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆ هونەرمەندێکى کوردى ئێزدى کە لە بوارى شانۆ و درامادا کارى کردووە بەهۆى نەخۆشییێکى قورسەوە گیانى له ده‌ستدا.
ئەمڕۆ لە ڕێورەسمێکدا گیانى بەخاک دەسپێردرێت
هونەرمەندى دیارى کوردى ئێزدى پیر(حەسۆ شڤان) کە خەڵکى گوندى گر عزێرى سەر بە شارەدێى شنگالە بە هۆى نه‌خۆشییه‌كى قورسەوە گیانى له ده‌ستدا و بڕیاریشه هەر ئەمڕۆ لە ڕێورەسمێکدا گیانى بەخاک دەسپردرێت.
شایەنى باسە پیر (حەسۆ شڤان) بەشدارى لە ژمارەیەکى زۆر لە شانۆ و دراما و فیلم‌دا کردووە و گرنگترینیان لە گەڵ تیپى گر عزێرى هونەرى بووە و ماوەى ساڵێکە بارى تەندروستى نا جێگربووە و بە دەست نه‌خۆشییەکى گرانەوە له جێگه‌دا کەوتبوو.
دهۆک/ دێژین سدقى