هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای سلێمانی و پێی وایه، ته‌ندروستی سلێمانی كێشه‌ی میلاك و باڵه‌خانه و دارایی هه‌یه و به‌هۆی نه‌بوونی پزیشكی پسپۆڕ. به‌گوته‌ی خۆی "له داهاتوودا له‌وانه‌یه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كه كه‌وتووه‌ته ناو بازاڕ، دابخرێت".
كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی ئێسته له چ دۆخێكدایه؟
ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش هاته ئاراوه، ته‌ندروستیش به‌شێكی ئه‌و لێ به‌ركه‌وت، له‌و كاته‌وه تا ئێسته له‌و دۆخه هه‌ڵنه‌ساوینه‌ته‌وه، له ڕووی ده‌رمان و پێداویستی زۆر باشین، به‌ڵام له ڕووی دارایی دۆخمان باش نییه، له ستافی ته‌ندروستی له هه‌موو بواره‌كان كه‌موكورتیمان هه‌یه، به‌تایبه‌تی باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانی ته‌ندروستی كه له ساڵی 2014وه ڕاگیراون و تا ئێسته ده‌ستیان پێ نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا لایه‌نه مرۆییه‌كه‌مان زۆرباشه له‌وه‌ی ده‌توانین خزمه‌تی هاووڵاتییانی پێ بكه‌ین، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نییه له كه‌رتی ته‌ندروستی.
كێشه‌كانتان زیاتر له چ بوارێكن؟
كێشه‌كان زۆرن، ته‌ندروستی سلێمانی پێویستی به 27 هه‌زار میلاك هه‌یه، به‌ڵام ئێسته ناگاته 14 هه‌زار كه‌س، له ڕووی باڵه‌خانه‌وه له دوای ته‌نگژه‌ی دارایی به ده‌یان باڵه‌خانه به هه‌یكه‌لی وازی لێ هێنراوه و به‌شێكیش نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، له ڕووی ئامێری نوێ و پێشكه‌وتوو زۆر به‌كه‌می بۆمان هاتووه، له ڕووی ده‌رمان ئێسته بووه به ته‌نده‌رین و ده‌توانین بڵێین باشه، كاتێكیش ته‌نگژه‌یه‌ك دروست ده‌بێت له ده‌رمانێك ته‌نیا ئێمه نین، به‌ڵكو عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
هۆی چییه ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن نه‌خۆشن و هاووڵاتی هه‌یه له كه‌مته‌رخه‌می پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی له به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنیان؟
به شێوازێكی زه‌ق نییه، هه‌ر كه‌س بچێته نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ند و ستافی پزیشكییه‌وه ده‌ست نانرێت به ڕوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه، وایكردووه به باشی خزمه‌تگوزارییه‌كه نه‌گه‌یه‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه نه‌خۆشی ئێمه كه ده‌چێت بۆ نه‌خۆشخانه، خۆیشی نازانێ چییه‌تی، نه‌خۆش هاتووه ددانی ئازاری هه‌یه، خۆی ده‌كا به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌بری ئه‌وه‌ی بچێت بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی یان یه‌كه‌ی راوێژكاری، ئه‌وه‌ش پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه دروست ده‌كات و پزیشك فریای ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشه ناكه‌وێت.
له ڕووی پزیشكییه‌وه ده‌بێ نه‌خۆش دیاری بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر، واته كامه‌یان زۆر گرنگ ده‌بێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕه‌وانه‌ی شوێنی تر ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ر.
ئایا سیستمی ته‌ندروستی خۆی هۆكاره بۆ ئه‌م كێشانه؟
به‌ڵێ سیستمه‌كه هۆكاره، تا ئێسته له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پزیشكی خێزانی نییه تا بتوانرێ نه‌خۆشه‌كانی خۆی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بكات، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ستافی پزیشكی تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بن.
ئه‌ی هۆی زۆربوونی هه‌ڵه پزیشكییه‌كان چی بووه؟
له هه‌موو دنیادا هه‌ڵه‌ی پزیشكی هه‌یه، ئه‌مه پێی ناگوترێت هه‌ڵه، حاڵه‌تی ته‌كنیكییه ڕوو ده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی ڕوو بدات سه‌ره‌تا به نه‌خۆشه‌كه ده‌گوترێت، هه‌ڵه‌ی پزیشكی له نه‌زانی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه ڕوو ده‌دات، ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی هه‌ڵه‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ڕوویان داوه له سلێمانی، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دروست كراوه، پزیشك هه‌یه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی مۆڵه‌تی لێ وه‌رگیراوه، پزیشك هه‌یه فه‌سڵ كراوه، هه‌یشه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك سزا دراوه كه كاری پزیشكی نه‌كات و ئێسته خه‌ریكه ماوه‌ی سزاكه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
به‌ڵام حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیش هه‌بووه بۆ سه‌ر ژن و كچ له‌لایه‌ن پزیشك به‌تایبه‌ت له نۆرینگه‌كان، ته‌نانه‌ت سكاڵایش تۆمار كراوه، ئه‌مه بۆچی و چیتان كردووه له‌و رووه‌وه؟
چه‌ند ساڵ پێش ئێسته سكاڵایه‌كی له‌و شێوه‌یه هه‌بوو له‌سه‌ر پزیشكێك، به‌ڵام دواتر سكاڵاكه‌یان كشانده‌وه، له ماوه‌ی كاركردنم له ته‌ندروستی سلێمانی و ئه‌ندامی باڵای سه‌ندیكای پزیشكان، هیچ سكاڵا و حاڵه‌تێكی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچ و ژن له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه نه‌هاتووه‌ته لامان، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تیش هه‌بووبێت و نه‌هاتبێته لای ئێمه و په‌نا بۆ شوێنی تر برابێت، ئه‌و كه‌سه سته‌می له خۆی كردووه و پێویسته سكاڵا له ته‌ندروستی و سه‌ندیكا تۆمار بكرێت.
بڕیاری حكوومه‌ت بۆ كڕینی ده‌رمان به‌شێوه‌ی ته‌نده‌ر چ سوودێكی هه‌بووه؟
پێش ئه‌وه‌ی بكرێته ته‌نده‌رین زۆر زیانمان ده‌كرد، ده‌رمان هه‌بوو زۆر ده‌مایه‌وه و به‌سه‌ر ده‌چوو، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته ته‌نده‌رین ده‌رمان به‌پێی پێویستی ده‌كڕین، زیاده‌مان لێ نامێنێته‌وه، ئه‌وه‌یشی بمێنێته‌وه ده‌درێته‌وه به كۆمپانیاكه، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كه‌موكورتی تێدایه و كۆمپانیاكان زۆر كه‌مته‌رخه‌من و زۆرجار ناتوانن ئه‌و ده‌رمانه بهێنن كه ته‌نده‌رینیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ئێمه‌یش سزامان داون.
به‌گشتی له ساڵی 2019 زیاتر له 150 ته‌نده‌ر هه‌بووه بۆ هێنانی ده‌رمان، هه‌ر ته‌نده‌رێك نرخی جیاواز بووه كه له 300 ملیۆنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا سه‌رووی ملیارێك دینار.
ته‌ندروستی سلێمانی چه‌ند قه‌رزاری كۆمپانیاكانی ده‌رمانه كه له ساڵانی ڕابردوو ده‌رمانی لێ كڕیون؟
28 ملیار دینار قه‌رزدار بووین، به‌ڵام به‌رده‌وام بووین له پێدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه، به‌شێكیش له‌و قه‌رزانه به‌پێی بڕیارێكی حكوومه‌ت هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له سه‌دا 35 له قه‌رزه‌كه‌ی خۆش ده‌بێت.
هۆی چییه بێسه‌روبه‌ری له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه، له ڕووی نرخ و كۆنی باڵه‌خانه و خزمه‌ت نه‌كردن، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌یه هیچ خزمه‌تگوزاری نییه، به‌ڵام پاره‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گرێت له نه‌خۆش؟
به‌رده‌وام لیژنه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ئه‌و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییانه كه ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن سزا دراون، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌بووه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون داخراوه، نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ناوه‌كه‌یان به خۆیانه‌وه‌یه، نه‌خۆشیش خۆی ئه‌وه دیاری ده‌كات بچێت بۆ چ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت هه‌یه نرخی زۆر گران نییه و هه‌یشه نرخی زۆر به‌رزه.
بۆچی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی وه‌ك جاران چالاك نییه و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ناكات؟
دوای كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ورده ورده خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌م بووه‌ته‌وه و هه‌موو پسپۆڕییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی شار كۆبوونه‌وه، ئێمه‌یش كه‌موكورتیمان هه‌یه له ژماره‌ی پزیشك و پسپۆڕ و ناتوانین له هه‌ردوولا ئێشكگری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پزیشك و میلاك دابین نه‌كرێت بۆمان، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كۆنه، واته له‌ناو بازاڕه و به‌دڵنیاییه‌وه داده‌خرێت.
وشه/ دیمانه‌ی هۆشیار عه‌لی