له سلێمانی به هه‌زاران پارچه زه‌وی له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو داگیر كراون، دواتر به بڕه پاره‌یه‌ك ساغ كراونه‌ته‌وه و ئێسته‌یش له ژێر سایه‌ی یاسایه‌كی په‌رله‌مان، له‌سه‌ریان ده‌كرێته تاپۆ.
له هیچ كه‌سی تری قبووڵ نه‌كه‌ن كاری زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن
له سلێمانی به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و كانی شینكه و له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، به هه‌زاران پارچه زه‌ویی موڵكی گشتی زیاده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر، ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانیش شه‌رعییه‌ت به كاره‌كانی داگیركاره‌كان ده‌دات.
چوارشه‌می رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایه‌ی په‌سند كرد كه تایبه‌ته به تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان كه به‌گوته‌ی خۆیان ژماره‌یان 300 هه‌زار یه‌كه ده‌بێت.
بارزان محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و خانووانه‌یه كه ساڵانێكه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بوون به ئه‌مری واقیع و به زیاده‌ڕۆیی دروست كراون و هاووڵاتی تێیاندا ده‌ژیی، زۆر گرنگه له دوای ئه‌وه له هیچ كه‌سی تری قبووڵ نه‌كه‌ن كاری زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه ناكرێ كه‌سێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ههڵخهڵهتێنرابێت و به پاره زه‌ویی كڕیبێت، دواتر خانووی له‌سه‌ر دروست كردبێت و به ئاسانی پێی چۆڵ بكرێت. بارزان ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بێت، ده‌بێ سه‌ره‌تا لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سه بكرێت كه ڕێی داوه به فرۆشتنی زه‌وی یان زه‌وییه‌كه‌ی پێ فرۆشتووه".
به‌گوته‌ی بارزان محه‌مه‌د، كه‌سانێكی ده‌ستڕۆیشتوو به ویستی خۆیان، زه‌وی پارچه پارچه ده‌كه‌ن و ده‌ست به فرۆشتنی ده‌كه‌ن و پاره له هاووڵاتی وه‌رده‌گرن و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، دواتر خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه تێده‌كه‌ون. دووپاتی كرده‌وه "بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له به‌رده‌وامبوونی زیاده‌ڕۆیی بگیرێت، پێویسته ئیتر كات دیاری بكرێت و هه‌ر خانوویه‌ك له دوای ئه‌و كاته دروست كرابێت، بڕووخێنرێت".
له ئاداری 2018 په‌رله‌مان یاسایه‌كی تری ده‌ركردووه بۆ تۆماركردنی خانوو زه‌وییه زیاده‌ڕۆكان و به‌پێی ئه‌و یاسا و یاسا نوێیه‌كه‌یش، له‌و رێكه‌وته به‌دواوه زیاده‌ڕۆیی تاپۆ ناكرێت و ده‌بێ بڕووخێنرێ.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌سانێك كه به زیاده‌ڕۆیی زه‌وییان كردووه به خانوو، یان هه‌یكه‌لیان دروست كردووه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانه‌وه كاری خێرای تێدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بیانگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش زیاتربوونی زیاده‌ڕۆییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی شاره‌وانی مه‌ترسیی ئه‌وه‌شی نیشان دا كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه، هاووڵاتییان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و ده‌ست به ئه‌نجامدان و هه‌ڵمه‌تی زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن بۆ سه‌ر موڵكی گشتی.
هاوكات به پێویستی ده‌زانێ "لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه و ده‌ستكراوه بن به هه‌موو ناوچه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به داگیركاری و زیاده‌ڕۆیی نه‌كرێت بۆ سه‌ر موڵكی گشتی و كه‌سانێك ئه‌و بڕیاره نه‌كه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی خۆیان".
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان كه‌سێك كه زه‌وییه‌كی بازرگانی داگیر كردووه و نرخه‌كه‌ی ملیۆنان دۆلاره، به چه‌ند هه‌زار دۆلارێك ده‌كرێت به تاپۆ به‌ناوی خۆیه‌وه.
ئاكۆ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌وه‌ن هه‌ر شوێنێك زه‌ویی خزمه‌تگوزاری بێت و زیاده‌ڕۆیی كرابێته سه‌ر، له هه‌ر ساڵێكدا بووبێت ده‌ڕووخێنرێت و بڕیاره‌كه نایگرێته‌وه.
"تیمه‌كانی شاره‌وانیی سلێمانی به‌شی زیاده‌ڕۆیی به‌هاوكاری هێزه ته‌ناهییه‌كان، ڕۆژانه له گه‌ڕاندان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕۆژانه خانوو و شوێنی زیاده‌ڕۆیی ده‌ڕووخێنین، ئێمه ده‌ستمان كراوه‌یه و هه‌ڵمه‌ته‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه." جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی وای گوت.
ئاكۆ دڵنیایه كه‌سانێك له هه‌وڵدان و ده‌ستیان به كاری زیاده‌ڕۆیی كردووه له‌سه‌ر موڵكی گشتی، ده‌یانه‌وێ به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان بكه‌ون و زیادهڕۆییهكهیان بكه‌نه خانوو تا بۆیان تاپۆ بكرێت، به‌ڵام تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی ڕێگری ده‌كه‌ن و ڕۆژانه خانووی زیاده‌ڕۆیی ده‌ڕووخێنن.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی