گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا به‌هۆی خۆپێشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق گفتوگۆكان وه‌ستابوون، به‌ڵام بڕیاره هه‌رێم چوار شاند ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات، هاوكات دڵنیاییش ده‌درێت هه‌رێم و به‌غدا پێش ساڵی ٢٠٢٠ ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن.
ڕێككه‌وتنێكی دروست له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا ئه‌نجام ده‌درێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌و چوار شانده‌ی هه‌رێم به نیازه بیاننێرێته به‌غدا بۆ هه‌ر چوار بواری وزه و نه‌وت، ئامار و سه‌رژمێری، بودجه و پێشمه‌رگه، بڕیار وایه له هه‌فته‌ی ئاینده ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق كه‌مێك ئارامی تێبكه‌وێت، سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند كه هه‌رێم و به‌غدا پێش ساڵی ٢٠٢٠ ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كانی نێوانیشیان تێگه‌یشتن و پێشوه‌چوونی باش هه‌یه.
سه‌بری ده‌ڵێ، "ڕاسته خۆپێشاندانه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو عێراق هه‌بوو و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایشی وه‌ستاند، به‌ڵام ئێسته باسی ئاڵوگۆڕی شاند ده‌كرێته‌وه و دانوستانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه".
"پێم وایه تا كاتی گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مانی عێراق، ڕێككه‌وتنێكی دروست له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا ئه‌نجام ده‌درێت". سه‌بری وای گوت.
هه‌رێم و به‌غدا له بودجه‌ی ٢٠١٩دا ڕێككه‌وتنێكیان هه‌بوو، مانگانه به‌غدا ٤٥٣ ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نارد، بڕیار وایه له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٠دا ڕێككه‌وتنه‌كه فراوانتر بكرێت، قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه ڕێككه‌وتنێكی چوار ساڵه یان درێژخایه‌نتر له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێته ئاراوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كێشه‌كان به یه‌كجاری له بواری بودجه و وزه چاره‌سه‌ر بكرێن.
فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به"وشه"ـی گوت، "ئاگاداری ئاماده‌كاریی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێمم و سه‌رجه‌میان ئاماده‌ن بۆ هاتنه به‌غدا، لیژنه‌كان له بواری سه‌رژمێری، نه‌وت، بودجه و پێشمه‌رگه‌دا ده‌بن و دوای دابڕانێك به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی عێراقه‌وه، گفتوگۆكان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه."
عیسا گوتی، "ئاماده‌كارییه‌كانی بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق ته‌واو نه‌بوون و ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێ بخرێته پڕۆژه‌یاساكه‌وه، بۆیه ئه‌و شاندانه به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆ تا گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن."
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به ئاماده‌یی به‌رهه‌م ساڵح، بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵا له نێوان سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم دراوه، چاوه‌ڕوانی زیاتر ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌و شانده دوای چوار شانده ته‌كنیكییه‌كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كورد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
شیروان زرار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه"ـی ئاشكرا كرد، هه‌رێم و به‌غدا هه‌رچییان كردبێت ده‌بێ بگه‌نه ڕێككه‌وتن، هه‌ردوولا گوشاریان له‌سه‌ره و پێویسته پێوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی ددان پێدانراودا ڕابگه‌یه‌نن، په‌رله‌مانیش چاودێریی جێبه‌جێكردنی بكات له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه.
روونی كرده‌وه، "كات كه‌م ماوه، ده‌بێ هه‌رێم هه‌نگاوی رژد بنێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر مه‌ترسیی له‌سه‌ر مووچه و بودجه‌كه‌ی دروست نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به لێكتێگه‌یشتن و هه‌نگاوی دروست بۆ دانوستان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێت."
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال