ئه‌و بۆمبانه‌ی به‌ناوی گازی فرمێسك‌ڕێژ هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق ئاراسته‌ی خۆپێشانده‌رانی ده‌كه‌ن، بووه‌ته جێی باس و خواسی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و جۆره بۆمبه زۆر جیاوازه و مێشكی خۆپێشانده‌ران ده‌بڕێ و تووشی مه‌رگێكی 100%یان ده‌كات و كێشه‌كه‌ی 10 جار له بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ زیاتره.
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كێشی بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ كه له وڵاتان و دنیا ڕێی پێدراوه ده‌گاته 25 تا 50 گرام و قه‌باره‌كه‌ی زۆر بچووكه، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆپێشانده‌ران بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و پاشماوه‌ی بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ ده‌بینرێ، كه قه‌باره‌كه‌ی 10 جار له‌و كێشه زیاتره كه 50 گرام بێت، ئه‌مه‌یش ڕێكخراوه نێوده‌وله‌تییه‌كانی شۆك كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كراوه و ناشزانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بۆمبانه كێیه و له كام وڵاته‌وه دروستكراوه و هاورده‌ی عێراق كراوه.
له ڕاپۆرته‌كانیان ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه
بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ كه له عێراق دژ به خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنرێ، كێش و قه‌باره‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و هێنده به‌هێز و كێشیان زۆره كاتێك به‌ر خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ون، به ته‌واوی مێشكیان ده‌ته‌قێنن و تووشی مه‌رگیان ده‌كه‌ن.
قه‌باره‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی له عێراق به‌كاردێن 10 هێنده له بۆمبی ڕێپێدراو قورستره و جه‌سته‌ی خۆپێشانده‌ران ده‌بڕێت
ڕێكخراوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و جۆره بۆمبانه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ وڵاتێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران به‌كارنایه‌ت و جۆرێكی قه‌ده‌غه‌كراوه و ته‌نیا هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق دژ به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان به‌كاری ده‌هێنن، تا خۆپێشانده‌ران بڵاوه پێ بكه‌ن و كۆتایی به گرژییه‌كان بهێنن.
له‌وباره‌وه نه‌جاح شمه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق پێنجشه‌می ڕابردوو له پاریس له‌باره‌ی ئه‌و بۆمبانه‌وه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و جۆره بۆمبانه به هیچ شێوه‌یه‌ك به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه له وڵاتانه‌وه هاورده نه‌كراوه، به‌ڵكوو له ڕێی بازاڕی ڕه‌ش و به قاچاغ هاتووه‌ته عێراق، ئه‌وه‌یشی كه دژی خۆپێشانده‌ران به‌كاریان ده‌هێنن، به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت نین، به‌ڵكوو هێزه نه‌نانسراوه‌كان كه دۆخه‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و به ویستی خۆیان خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و هه‌ڕه‌شه له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن.
قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كرا، به‌وهۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، مه‌به‌ستی وه‌زیر له‌و قسانه ئه‌وه‌یه كه گرووپه مافیاكان و چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان به‌رپرسن له‌و كارانه و حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ئه‌و جۆره بۆمبه‌ی هه‌یه و نه فه‌رمانیشی كردووه كه به بۆمبی قورس هێزه‌كانی ته‌ناهی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ببنه‌وه.
ورده‌كاری ئه‌و بۆمبه زیاتر ئاشكرا كرا و شمه‌ری گوتی، ئه‌و بۆمبانه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی به‌كاری ده‌هێنن قه‌باره‌یان به‌گوێره‌ی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تییه و ته‌نیا 75 مه‌تر دوور ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرووپه مافیاكان به‌كاری ده‌هێنن، ده‌توانرێ 300 مه‌تر دوور بڕوات و به‌ر هه‌ر خۆپێشانده‌رێكیش بكه‌وێ كۆتایی به ژیانی ده‌هێنێت، چونكه خێرایه و قه‌باره‌كه‌یشی قورسه و زیانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گاز و پاشماوه‌ی ئه‌و جۆره بۆمبه له نێو جه‌سته‌ی برینداران و كوژراوان به‌وجۆره بۆمبه كرا، بۆمان ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌و جۆره بۆمبه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕێی حكوومه‌ته‌وه و به فه‌رمی هاورده‌ی عێراق نه‌كراوه، ئه‌و چه‌كانه‌یشی كه بۆمبه‌كه‌یان پێ ده‌هاوێژرێ به هه‌مانشێوه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته نه‌كڕدراون و له هیچ گرێبه‌ستێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراق بوونیان نییه، به‌ڵكوو گرووپه مافیاكان هاورده‌ی عێراقیان كردووه و له بازاڕی ڕه‌ش و به قاچاغ هێناویانه‌ته ناوه‌وه‌ی عێراق.
تا ئێسته سه‌رچاوه‌ی هاتنی ئه‌و جۆره بۆمبه بۆ عێراق دیار نییه و ناشزانرێ مه‌به‌ستی وه‌زیری به‌رگری عێراق له هێز و گرووپه مافیاكان چییه و بۆچی مافیاكان ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و وه‌زیری یه‌كێك له گرنگترین وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی عێراقه و به‌ڵام هاوشێوه‌ی هاووڵاتییه‌كی عێراقی پرسیار له‌باره‌ی ئه‌و جۆره بۆمبه ده‌كات و پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به ڕێی قاچاغ هێنراوه‌ته عێراق، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خۆپێشانده‌رانی سه‌رسام كردووه، كه ئایا وڵاته‌كه‌یان هێنده بێ خاوه‌نه كه نازانرێ چه‌ك له كوێوه دێ و بۆ كوێ ده‌چێ و دژ به كێ به‌كارده‌هێنرێ و مافیاكان كێن كه حكوومه‌تیش پێیان ناوێرێت.
حكوومه‌ت خۆی له‌و جۆره بۆمبه بێبه‌ری ده‌كات و هێنانی به یاساغ ناو ده‌بات
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه دروستكه‌ری ئه‌وجۆره بۆمبانه له وڵاتانی دراوسێی عێراق زه‌حمه‌ته، ته‌نیا له ئێران نه‌بێ، كه له ڕووی پیشه‌سازی دروستكردنی چه‌ك و بۆمبه‌وه له وڵاتانی تری ناوچه‌كه پێشكه‌وتووتره، بۆیه پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران ئه‌و بۆمبانه‌ی به شاراوه‌یی هاورده‌ی عێراق كردووه و گرووپه‌كانی سه‌ربه‌خۆییشی له نێو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به جلی مه‌ده‌نییه‌وه ئه‌و جۆره بۆمبانه دژ به خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنن، به‌هۆی ئه‌و جۆره بۆمبه‌یش تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ر كۆتایی به ژیانیان هاتووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان له نێو خۆپێشانده‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هێزه‌كانی ته‌ناهی به گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، مه‌به‌ست لێی گولـله‌ی كلاشینكۆف نییه، به‌ڵكوو ئه‌وجۆره بۆمبه‌یه كه هۆی سه‌ره‌كی برینداربوون و مه‌رگی 99%ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی عێراقه.