ژنێكی میسڕی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له شوفێری تاكسییه‌ك بكات ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر، به چه‌قۆ شوفێره‌كه‌ی كوشت و دواتر ڕاسته‌وخۆ خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كرد، دوای چوار مانگ مانه‌وه له گرتووخانه‌وه، دواجار دادوه‌ر فه‌رمانی ئازادكردنی ده‌ركرد.
ئه‌و ژنه ناوی "ئه‌میره ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا"یه و چوار مانگ پێش ئێسته له‌وكاته‌ی له باشووری
قاهیره سواری ته‌كسییه‌ك بووه، شوفێره‌كه به‌ره‌و شوێنێكی چۆڵی بردووه و هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر، ئه‌ویش چه‌قۆیه‌كی له نێو جانتاكه‌ی شانی بووه و به چه‌قۆ كه‌وتووه‌ته گیانی شوفێره‌كه و تا كوشتوویه‌تی وازی لێ نه‌هێناوه.
دادگا بێ‌تاوان ناوی بردوو و فه‌رمانی ئازادكردنی بۆ ده‌ركرا
دوای ئه‌وه‌ی شوفێره‌كه‌ی كوشت، به ده‌ست و له‌شی به‌خوێن و چه‌قۆكه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس و خۆی ڕاده‌ست ده‌كات و چیرۆكی ڕووداوه‌كه به ڕوونی ده‌گێڕێته‌وه و شوێنی ئۆتۆمبێله‌كه و ته‌رمی شوفێره‌كه‌یش به پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
پۆلیس ده‌چنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه و شوفێره‌كه ده‌پشكنن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ ژنه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات، دواجار له گرتووخانه ڕاده‌گیرێت، تا دادگا بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی بدات.
ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شوفێره‌كه ویستوویه‌تی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر، بۆیه دوای چوار مانگ مانه‌وه له گرتووخانه و چه‌ندان دانیشتنی دادگا، دواجار دادوه‌ر به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی كردووه، فه‌رمانی ئازادكردنی ژنه‌كه‌ی ده‌ركرد.