دادگای مافی مرۆڤی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به توندی سه‌ركۆنه‌ی فینله‌ندای كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی عێراقی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردووه‌ته‌وه و دوای گه‌یشتنه‌وه‌یشی ده‌سبه‌جێ كوژراوه و كۆتایی به ژیانی هێنراوه.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، دادگای باڵای مافی مرۆڤ له یه‌كێتیی ئه‌وروپا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی فینله‌ندا ده‌كات، به‌هۆی ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی عێراقی كه ده‌یانجار دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه عێراق ڕاسته‌وخۆ ده‌كوژرێت، به‌ڵام گوێیان پێ نه‌داوه و ڕه‌وانه‌ی به‌غدایان كردووه‌ته‌وه و دوای ده‌رچوونیشی له فڕۆكه‌خانه ده‌ستبه‌جێ كوژراوه.
فینله‌ندا په‌نابه‌ره‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردووه‌ته‌وه و دواتر ده‌سبه‌جێ كوژراوه، ئه‌وروپایش فینله‌ندا به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ له به‌رانبه‌ر مافی مرۆڤ و ژیانی ئه‌و په‌نابه‌ره
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌و په‌نابه‌ره وه‌ك لێكۆڵه‌ر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كاری كردووه، له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی كوشتن و شه‌ڕی مه‌زه‌وی له به‌غدا كۆڵیوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه و چه‌ندان جاریش هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه، به‌ڵام له 2015 هه‌ڵاتووه و خۆی گه‌یاندووه‌ته فینله‌ندا.
به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك مانه‌وه، فینله‌ندا بڕیاری ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی بۆ عێراق داوه و دوای ئه‌وه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی به‌غدایش كراوه، له شه‌قامێكی به‌غدا به سێ گولـله كوژراوه و كۆتایی به ژیانی هێنراوه.
جیا له سه‌ركۆنه‌كردن، دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر فینله‌ندا سه‌پاندووه و ناچاری كردووه، كه وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌كی مه‌عنه‌وی بڕی 20 هه‌زار دۆلار به كوڕی ئه‌و په‌نابه‌ره بدات.