كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، كه له ماوه‌ی ساڵی 2019 زیاتر له پێنج ملیار ئه‌كاونتی ساخته‌ی سڕیوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به به‌رده‌وامی ئه‌كاونته ساخته‌كان ڕوویان له زۆربوونه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی فه‌یسبووكیش بۆ ئه‌وه‌یه ڕێ له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ڕای گشتی و یاریكردن به هزری خه‌ڵكی بگرێت.
كۆمپانیای
فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، گرنگی ته‌واویان به ڕێوشوێنی ته‌ناهی و ئاسایش داوه و به هه‌موو جۆرێك ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپ و كه‌سانه ده‌بنه‌وه، كه ئه‌كاونتی ساخته و وه‌همی دروست ده‌كه‌ن و خاوه‌نه‌كانیان كه‌سانی ڕاسته‌قینه نین، یان یه‌ك كه‌سه و چه‌ند ئه‌كاونتێكی له فه‌یسبووك دروست كردووه، هه‌ر كات پێوه‌ره‌كانی فه‌یسبووكیش هه‌ر ئه‌كاونتێك بگرێته‌وه، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌یسڕنه‌وه.
ئه‌كاونته‌كان ساخته‌كان و بۆ مه‌به‌ستی شاراوه دروستكراون
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه شه‌فافیه‌تی زیاتر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دروست ببێ و خه‌ڵكی و گرووپ و كۆمپانیا و حكوومه‌ته‌كان نه‌توانن فه‌یسبووك بكه‌ن به سه‌كۆیه‌ك بۆ پروپاگنده كردن و دنه‌دانی خه‌ڵكی بۆ سیاسه‌ت و هزر و بۆچوون و كاڵاكانی خۆیان.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌یسبووك هاتووه، ڕۆژانه به گوێره‌ی ئه‌و فلته‌رانه‌ی دامانناوه، به هه‌زاران ئه‌كاونتی ساخته ده‌سڕێنه‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌یش تا ئێسته ژماره‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی سڕیومانه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 5.4 ملیار ئه‌كاونت.