دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:09:04:16/11/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێك و توێژێك دابەش بكرێت بۆ مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی بە "وشە" دراون، سبەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

سبەی مووچەی كەمئەندامانیش دابەش دەكرێت كە ژمارەیان 94 هەزار كەمئەندامە 
لە زانیارییەكان هاتووە سبەی مووچەی كەمئەندامانیش دابەش دەكرێت كە ژمارەیان 94 هەزار كەمئەندامە.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد