هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه و بڕیاره سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێ.
هه‌فته‌ی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه دووپات كرایه‌وه كه پێویسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كبخرێ.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌حزبن له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه قسه‌یان كردووه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، سبه‌ی یه‌كشه‌م له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌مین كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت.
چاوڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌فته‌ی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و یه‌كه‌ی 80 كۆبووه‌ته‌وه و باس له یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه كراوه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان24 نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه "هه‌وڵ ده‌ده‌ین هێزه‌كانمان هێزی نیشتمان بێت".