توركیا ده‌ستى كردووه به هه‌ناردنه‌وه‌ى ئه‌و بیانییانه كردووه كه پێوه‌ندییان به رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه هه‌بووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌وروپا ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م تیرۆریستانه‌ى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
پێشتر ئه‌ڵمانیا و دانیمارك و به‌ریتانیا ره‌گه‌زنامه‌ى خۆیان له‌و كه‌سانه وه‌رگرته‌وه كه له ده‌ره‌وه له ریزه‌كانى داعش بوون، ئه‌مه‌یش وه‌ك دانانى رێگرییه‌ك له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان.
كه‌چى توركیا پێداگریى ده‌كات له‌وه‌ى زیاتر له 20 تیرۆریستى داعش كه ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپایان هه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاتانى خۆیان، ئه‌وانیش ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى و دانیماركى و فڕه‌نسى و ئێرله‌ندییان هه‌یه. كاتێك توركیا سوور بێت له‌سه‌ر هه‌ناردنه‌وه‌یان و ئه‌م وڵاتانه‌یش پێداگریى له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌یان بكه‌ن، ئایا چاره‌نووسى ئه‌و تیرۆیستانه چى ده‌بێت دواى ئه‌وه‌ى له توركیا ده‌رده‌كرێن؟
هه‌ڵوێستى توركیا چییه؟
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا گوتى سه‌دان تیرۆریستى بیانى ئێسته له گرتووخانه‌كانى توركیا گیراون، حكوومه‌تى توركیایش پێشتر هه‌ر له‌م مانگه گوتى ئه‌و توندڕه‌و و تیرۆریستانه ره‌وانه‌ى وڵاتانى خۆیان ده‌كاته‌وه.
سلێمان سۆیلو وه‌زیرى ناوخۆى توركیا، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ماڵپه‌ڕى BBC بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "به‌مدواییه وڵاتانى دنیا شێوازێكى نوێ به‌كار ده‌هێنن ئه‌ویش وه‌رگرتنه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه‌یه". سۆیلو دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌وانه گیراون ده‌بێت دادگایى بكرێن، ئه‌م شێوازه‌ى نوێیه‌ى وڵاتانیش له وه‌رگرتنه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه جێى قبووڵكردن نییه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت وڵاتان تیرۆریسته‌كانى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بیانییان ده‌كرێت؟
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كانیانن مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه له كونسوڵگه‌ى وڵاته‌كانیان داواى هاوكارى بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له رێى پێوه‌ندى راسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌بێت به كونسوڵگه و نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كه‌یان له ده‌ره‌وه.
یانیش له رێى هه‌ندێك ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت له نموونه‌ى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌م رێكخراوه ده‌توانێ له رێى ده‌ستنیشانكردنى ناسنامه‌ى گیراوه‌كان هه‌ندێك ئاسانكارى بكات.
له‌باره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له گرتووخانه و كه‌مپه‌كانى سووریا‌ن، خۆیان یان خێزانه‌كانیان گومانى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت له كوشتار و تاوانه‌كانى داعش به‌شدار بووبن، حكوومه‌ته‌كانى ئه‌وروپا ده‌ڵێن زۆر مه‌ترسییه پێوه‌ندى راسته‌وخۆ به‌و كه‌سانه‌وه بكه‌ن به‌هۆى بارودۆخى ته‌ناهییه‌وه.
زۆریش روون نییه ئاخۆ ئه‌وانه‌ى توركیا ره‌وانه‌یان ده‌كات له ناو توركیاوه گیراون یان له ده‌ره‌وه له‌سه‌ر خاكى سووریاوه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستى توركیا، به‌ڵام هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌وروپا ئاماده نین ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه كه چوونه‌ته ریزه‌كانى داعشه‌وه، ئه‌مه‌یش له ترسى راى گشتى و ئه‌و ئاسته‌نگه یاساییانه‌ى رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م رێكخراوه بیروبۆچوونه‌كانى زۆر روونه، چونكه ده‌ڵێ ده‌بێت هه‌ر وڵاتێك به‌رپرسیارێتى هاووڵاتییانى خۆى له ئه‌ستۆ بگرێت.
كۆمسیارى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ناوى میشیل باشلیته ده‌ڵێ، "ده‌بێ ئه‌وانه‌ى بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاتانى خۆیان ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ى له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان به‌گوێره‌ى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دادگایى نه‌كرێن".
باشلیت دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێ هه‌ر وڵاتێك به‌رپرسیارێتى هاووڵاتییانى خۆى له ئه‌ستۆ بگرێت.
یاساییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى نییه كێشه تیرۆریسته گیراوه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه
به‌گوێره‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى، بێبه‌شكردنى هاووڵاتییه‌ك له ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى كارێكى ناساییه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بێ ره‌گه‌زنامه‌ى بكات.
چاره‌نووسى ئه‌و تیرۆریستانه چییه كه توركیا ره‌وانه‌یان ده‌كاته‌وه؟
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ده‌ڵێن تا ئێسته سێ چه‌كدارى تیرۆریستى داعشیان ره‌وانه كردووه‌ته‌وه، یه‌كێكیان ئه‌ڵمانى و ئه‌وانیتر دانیماركى و ئه‌مه‌ریكین. ئه‌وانه له 12ى ئه‌م مانگه له توركیاوه ده‌ركراون.
له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌گوترێت له رێى یانۆن بڕیارى داوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا نه‌چێته‌وه و له‌برى ئه‌وه بچێته یۆنان، به‌ڵام یۆنان ره‌زامه‌ندى نه‌داوه، ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێ ئه‌و تیرۆریسته ره‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێته‌وه.
دانیماركییه‌كه‌یش كاتێك گه‌یشتووه‌ته كۆپنهاگن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه. ئه‌ڵمانییه‌كه‌یش به‌هه‌مانشێوه گیراوه. ئه‌ڵمانیا پرۆگرامێكى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌فتارى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى چاك بكاته‌وه كه چوونه‌ته ناو ریزه‌كانى داعش.
توركیا به ئه‌ڵمانیاى راگه‌یاندووه، چه‌ندان تیرۆریستى تر‌ى بۆ ره‌وانه ده‌كاته‌وه.
كه‌چى فڕه‌نسا جیاواز له وڵاتانى تر ئه‌وروپا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات تیرۆریستانى داعش له عێراقه‌وه دادگایى بكرێت، پێشتر چوار تیرۆریستى فڕه‌نسى له عێراق دادگایى كران و سزاى له‌سێدارادانیان بۆ ده‌ركرا.
ناڕۆشنییه‌كى یاسایى هه‌یه
له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى
BBC هاتووه ناڕۆشنییه‌كى یاسایى هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كانى خۆیان گیراون. بۆیه هه‌ر وڵاتێك و به‌جۆرێك ده‌یه‌وێ مامه‌ڵه بكات. جیا له‌وه‌ى هه‌ندێك له وڵاتان ئاماده نین ئه‌و تیرۆریستانه وه‌ربگرنه‌وه، هه‌ندێك جار تیرۆریسته‌كان خۆیان نایانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتانى خۆیان.
ئه‌مه‌ریكا كه خۆى ره‌خنه‌ى له ئه‌وروپا گرتووه چونكه نایانه‌وێ تیرۆریستان وه‌ربگرنه‌وه، كه‌چى خۆیشى تووشى كێشه بووه‌ته‌وه، له‌وانه یه‌كێك له تیرۆریستان له بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، دواتر ره‌وانه‌ى به‌حرێن كراوه چونكه خێزانه‌كه‌ى له‌وێ ده‌ژیت و له‌وێ په‌ساپۆرتى لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا.
له‌وانه‌یه چه‌ندان شێوازى تریش هه‌بن هێشتا ئاشكرا نه‌كراون.