سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا داوا له په‌ناخوازانی وڵاته‌كه‌ی به تایبه‌تی مسوڵمانان ده‌كات یان خۆیان له‌گه‌ڵ دابونه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆڵه‌ندا بگونجێنن، یان وڵاته‌كه جێ بهێڵن. پسپۆڕان ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئه‌و ده‌یه‌وێت لایه‌نگری زیاتر له ده‌وری خۆی بكاته‌وه چونكه وڵات له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه.
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته له ١٥ی ئادار ده‌كرێت و مارك رووته سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا كه سیاسه‌تمه‌دارێكی لیبراڵه، له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌یه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆی رابكێشێت و رێگه له‌وه بگرێت پۆپۆلیسته‌كان ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌رن.
ئه‌و بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وته‌كانی له هه‌ردوو رۆژنامه‌ی پڕتیراژی وڵاته‌كه‌ی سوودی وه‌رگرتووه و له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كردووه، داوا له په‌ناخوازان ده‌كات به‌هاكانی وڵات قبووڵ بكه‌ن.
دوایین راپرسییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه رێبه‌ری پۆپۆلیسته‌كان كه سه‌رۆكایه‌تی پارتی "حزب له پێناو ئازادی" ده‌كات هه‌ڵوێستی رادیكاڵ و توندی دژی مسوڵمانان هه‌بووه.
ویلدرز چه‌ندان جار بێ ڕیزی به په‌ناخوازان كردووه و مانگی رابردووش دادگایه‌كی ئه‌و وڵاته ئه‌وی له‌باره‌ی دۆسیه‌كی بێ ڕێزیكردن سه‌رزه‌نشت كرد، ئه‌گه‌رچی دادگا هیچ سزایه‌كی دیاریكراوی ده‌رنه‌كرد. سه‌رۆكی دادگاكه‌ش گوتی هه‌ر ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن دادگاوه سه‌رزه‌نشت كراوه، به واتای سزادانی ئه‌و دێت.