كارگێڕێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و سووكایه‌تی پێ كراوه، دواتر له لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ئه‌و كه‌سه گیراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، بڵند فاتیح كارگێڕی ناوه‌ندی باڵای لاوان له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "شه‌وی ڕابڕدوو له گه‌ڕه‌كی زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ برایه‌كم به‌ناوی هاوكار ده‌گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌وه، كاتێك گه‌شتینه به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی كه‌مپی كۆن، ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم وێنه‌یه‌كی مام جه‌لالی پێوه بوو، له به‌رده‌مان وه‌ستا و داوای كرد سه‌ركه‌وین، چووه پێشه‌وه و له به‌رده‌مان وه‌ستا و له‌ناو داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌مانچه‌ی ده‌رهێنا".
سبه‌ینێ دانیشتنی دادگا به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و كه‌سه‌یش گیراوه
زیاتر گوتی، شۆفێره‌كه سوور بوو كه ئێمه له‌گه‌ڵی سه‌ركه‌وین، به‌ڵام ئێمه ڕه‌تمان كرده‌وه سه‌ربكه‌وین و ئه‌ویش گوتی، ئه‌گه‌ر سهرنهكهوی یه‌ك فیشه‌ك به‌ناو چاوانتهوانهوه ده‌نێم. ئه‌و گوتی"دواتر كه زانی ئێمه سه‌رناكه‌وین گوتی ده‌بێت هه‌رچی پاره‌تان پێیه پێم بده‌ن، ناچار بووین بڕێك پاره‌مان پێ بوو پێمان دا".
روونی كرده‌وه كه پۆلیس توانییان ئه‌و كه‌سه بگرن و سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار كرد، بڕیاره سبه‌ینێ دانیشتنی دادگا به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و كه‌سه‌یش گیراوه.
لای خۆیه‌وه زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕووداوه ڕووی داوه و سووكایه‌تی به‌رانبه‌ر به كادرێكمان كراوه و ئێسته كه‌یسه‌كه‌یان لای دادگای سلێمانییه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی