زۆر ئاماژه هه‌ن كه مایكڵ بلۆمبێرگى ملیاردێرى ئه‌مه‌ریكى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا، رووبه‌ڕووى تره‌مپ ده‌بێته‌وه. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بلۆمبێرگ ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا به‌هێزترین ركابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت، چونكه هه‌ردووكیان سه‌ر به یه‌ك دنیاى دۆلار و دارایین و خاڵى لاواز و به‌هێزى یه‌كتر به باشى ده‌ناسن.
له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى باس له‌وه ده‌كرێت زۆر ئاماژه هه‌ن كه بلۆمبێرگ خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات، هه‌رچه‌نده پێشتر ده‌نگۆى خۆكاندیدكردنى هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته كاندیدبوونى ئه‌و ته‌نیا قسه‌وقسه‌ڵۆك نییه، به‌ڵكو به فه‌رمى به‌ره‌و ویلایه‌ت ئه‌لبه‌ما رۆیشتووه بۆ ئه‌وه‌ى به فه‌رمى كاغه‌ز و به‌ڵگه‌ى پێویست بدات بۆ ئه‌وه‌ى خۆى كاندید بكات.
بلۆمبێرگ و تره‌مپ دوو رووى یه‌ك دراون
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بلۆمبێرگ ئه‌م كاره بكات، ئه‌وا به‌هێزترین ركابه‌رى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆك ئێسته ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر دوو هۆكار یه‌كه‌میان دیموكراته‌كان و كاندیده‌كانى تر هیچیان هێنده به‌هێز نین تا گره‌و له تره‌مپ ببه‌نه‌وه و كورسى سه‌رۆكایه‌تى لێ وه‌ربگرنه‌وه، هۆكارى دووه‌م ئه‌وه‌یه مایكڵ بلۆمبێرگ هاوشێوه‌ى تره‌مپه له دنیاى دۆلار و داراییه‌وه هاتووه. ئه‌و چاودێرانه ده‌ڵێن "تره‌مپ و بلۆمبێرگ دوو رووى یه‌ك دراون" بۆیه خاڵى لاواز و به‌هێزى یه‌كتر به باشى ده‌ناسن.
له دوایین هه‌واڵدا كه ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى له میدیاكانى ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه، گوته‌بێژى بلۆمبێرگ راى گه‌یاندووه، "مایكڵ بلۆمبێرگ پێی وایه دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، بۆیه چاوه‌ڕوانى ناكات و له ئێسته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات".
بلۆمبێرگ كێییه؟
بلۆمبێرگى له ساڵى 1942 له دایك بووه، ئه‌و پیاوه به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر جووه‌كانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات. یه‌كێكه له ملیاردێره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى گۆڤارى فۆربیسى ئه‌مه‌ریكا سامانه‌كه‌ى بلۆمبێرگ به 55 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت. ئه‌و خاوه‌نى كۆمپانیاى بلۆمبێرگه كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناوبانگى هه‌یه. مایكڵ بلۆمبێرگ چه‌ند جارێك له نێوان دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌رى كردووه ئه‌و له سه‌رده‌مى گه‌نجێتى سه‌ر به دیموكراته‌كان بوو، كه‌چى دواتر بوو به كۆمارى له ساڵى 2001 له‌سه‌ر لیستى كۆمارییه‌كان بوو به پارێزگارى نیویۆرك و 12 ساڵ له پۆسته‌كه‌ى مایه‌وه. دواتریش وازى له كۆمارییه‌كان هێنا.
له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان بۆ ركابه‌رى تره‌مپ
یه‌كێك له‌و كارانه‌ى كه مایكڵ بلۆمبێرگ پێى ناسراوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشانه. ئه‌و ملیاردێره له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان هه‌ڵمه‌تى له دژى جگه‌ره‌كێشان و جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى كردووه. یه‌كێك له هه‌ڵه‌مه‌ته‌كانى له‌گه‌ڵ بیل گیتسى ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى بوو، 375 ملیۆن دۆلاریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیارده‌ى جگه‌ره‌كێشان ته‌رخان كرد، دواتر له زۆر له كاره خێرخوازییه‌كانى دامه‌زراوه‌ى "بیل و میلیندا گیتس" به‌شدار بوو.
پێشتر چه‌ندان جار باس له‌وه كراوه كه مایكڵ بلۆمبێرگ به‌نیازه خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات، به‌ڵام زۆرجار زانیارییه‌كان به‌درۆ خرانه‌وه، جارێكیان خۆى گوتى نایه‌وێ چانسى بایدن بۆ ده‌رچوون كه‌م بكاته‌وه. كاتێك بلۆمبێرگ دۆناڵد تره‌مپ به هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت، ئه‌وا له هه‌مان كاتدا له دژى كاندیده‌كانى تره و پێی وایه ئه‌وان خزمه‌ت به ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن. به‌تایبه‌تى هه‌ردوو كاندید ساندرز و وارن كه ئه‌وان بیرۆكه‌ى سۆسیالیستیان هه‌یه و پێیان وایه سیاسه‌تى وۆڵ ستریت و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى كه‌رتى دارایى هۆكارن بۆ خراپى بارودۆخى سیاسى له ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى بلۆمبێرگ بڕیارى داوه 100 ملیار دۆلار بۆ هه‌ڵمه‌تى دژ به دۆناڵد تره‌مپ ته‌رخان بكات، ئه‌و پێی وایه نه بایدن و نه كاندیده‌كانى تر توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له دژى تره‌مپ بوه‌ستنه‌وه، بۆیه خۆى هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌كات و رووبه‌ڕووى تره‌مپ ده‌بێته‌وه.
بلۆمبێرگ تره‌مپ به هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت
وۆڵ ستریت حوكمڕانى دنیا ده‌كات
وۆڵ ستریت بۆرسه یان بازاڕى دارایى ئه‌مه‌ریكایه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ و مایكڵ بلۆمبێرگ له‌م دنیایه‌وه بۆ ناو سیاسه‌ت هاتوون، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگارى یه‌كتریش ببنه‌وه و له هه‌ڵبژاردنى 2020 ببن به ركابه‌ڕى یه‌كتر ئه‌وا خاڵى لاواز و به‌هێزى یه‌كتر چاكتر ده‌ناسن.
خاڵى لێكچوونى ئه‌وان زۆره، له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" هاتووه هه‌ردووكیان له دنیاى دارایى و سامان و كارى نیویۆرگه‌وه هاتوون، وه‌ك دوو ڕووى یه‌ك دراون.
كاتێك له‌باره‌ى كاندیدبوونى بلۆمبێرگ پرسیار له تره‌مپ كرا، به توانجه‌وه به "بچووك" وه‌سفى كرد و گوتى، "هیچ كه‌سێك له بلۆمێرگى بچووك باشتر نییه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كێبه‌ركێى له‌گه‌ڵ بكه‌ن، من زۆر چاك ده‌یناسم و ده‌زانم به‌ده‌ست چه‌ند كێشه‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى كه‌سیى".