بوارى كاركردن جیا له‌وه‌ى شوێنى به‌رهه‌م و دابینكردنى بژێوییه به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ناوه‌ندێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه. تۆ ده‌توانیت له ناوه‌ندى كاره‌كه‌ت دۆست و هاوڕێ بۆ خۆت زیاد بكه‌یت و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ده‌توانى وا بكه‌یت خه‌ڵكیى رقیان لێت بێت.
شاره‌زایانى بواره مرۆییه‌كان، چه‌ند ره‌فتارێكیان ده‌ستنیشان كردووه كه وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن له ناوه‌ندى كاركردن كه‌سێكى بێزراو بێت، خه‌ڵك رقیان لێ ببێته‌وه. به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه پێشتر له ماڵپه‌ڕى
ئه‌راجیك بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ند ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتێك هه‌ن، زۆرترین رق بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك ده‌هێنن كه له خواره‌وه به كورتى ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین:
گله‌یی و ده‌ربڕینى بێزارى
هه‌ندێك كه‌س به به‌رده‌وام گله‌یى ده‌كه‌ن، شتێك جوان بێت یان ناشرین، خۆش یان ناخۆش. ئه‌و كه‌سانه گله‌یى و گازنده ده‌كه‌ن ره‌فتارى هه‌میشه‌ییان ئه‌وان زۆرترین رق به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌وان له كه‌شوهه‌واى كۆمپانیا یان ده‌زگاكه، له قه‌ره‌باڵغى له شێوازى كاركردنى ده‌زگاكه‌یان له كاتى دواكه‌وتنى پاداشته‌كه‌یان، له‌هه‌موو شتێك گله‌یى ده‌كه‌ن و به‌رپرسان و هاوكارانیان به‌خۆیان سه‌رقاڵ و بێزار ده‌كه‌ن.
ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه
كه‌سانێكى تر به هه‌را و ده‌نگه ده‌نگن، ئه‌وانه هه‌میشه به‌و كاره‌یان رقێكى زۆریان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ نموونه له‌ناو هۆڵى كاركردن به ده‌نگى به‌رز قسه ده‌كه‌ن و سه‌رنجى كارمه‌ندان له كاتى كاركردن په‌رته‌وازه ده‌كه‌ن، له كافتریا و پشوویش به هه‌مان شێوه به ده‌نگى به‌رز پێده‌كه‌ن و گاڵته‌و گه‌پ ده‌كه‌ن. كاتێك به ته‌له‌فۆن قسه ده‌كه‌ن پێوه‌ندى تایبه‌ت و كار له یه‌كتر جیا ناكه‌نه‌وه زۆر به روونى و به ده‌نگى به‌رز پێوه‌ندى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت به كاره‌كانیان به هه‌مان شێوه به كاتێك تێبینى ده‌خه‌نه‌ڕوو به ده‌نگێكى وه‌ها به‌رز قسه ده‌كه‌ن، به‌شداربووان جاڕس ده‌كه‌ن و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروست ده‌كه‌ن.
ده‌نگى به‌رز و قسه‌وقسه‌ڵۆك له كاتى كاركردن ناحه‌زت بۆ زیاد ده‌كات
قسه و قسه‌ڵۆك
هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران جا له كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت بن یان كه‌رتى گشتى، كارى سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه به دواى قسه‌وقسه‌ڵۆكن، هه‌میشه قسه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ده‌هێنن و قسه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌بن، ئه‌وان سنوورێك بۆ پێوه‌ندیى كارمه‌ندان ناهێڵن، دێن له‌سه‌ر ئاستى كه‌سیى فه‌رمانبه‌ران كار ده‌كه‌ن. بۆ نموونه به‌خراپه قسه له‌سه‌ر ئاستى كارى ئه‌وانى تر ده‌كه‌ن، به‌درۆ پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانى كارگێرى له‌سه‌ر فڵانه شت فڵانه فه‌رمانبه‌ر سزا ده‌ده‌ن. ئه‌وان چێژ له‌و كاره‌یان وه‌رده‌گرن به‌ڵام نازانن به‌م ره‌فتاره‌یان ئاستى كاركردنى خۆیان داده‌به‌زێت و له هه‌مان كاتیش زۆرترین رقى خه‌ڵكیان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
تیۆرى پیلانگێرى
هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر گومانى له هه‌موو شتێك هه‌یه پێیوایه له كاركردن هیچ نیازپاكییه‌ك له ئارا نییه و هه‌ر كه‌سه به دواى به‌رژوه‌ندیى خۆى را ده‌كات، پێی وایه هه‌موو به‌رپرسه‌كانى له دژى ئه‌ون، كاتێك فه‌رمانبه‌رێك له‌لاى به‌ڕێوه‌به‌رێكى ده‌بینى پێیوایه بۆ ئه‌وه چووه تا پیلان له دژى ئه‌و دابنێ. كاتێك له‌لایه‌ن كارگێرییه‌وه له‌سه‌ر كارێك ره‌خنه‌ى لێ ده‌گیرێت پێی وانییه ئه‌مه ته‌نیا له‌به‌ر كاره‌كه‌ى بووه، به‌ڵكو وا ده‌زانێ بیانووییه‌كه بۆ ده‌ركردنى، ئه‌و كه‌سه وه‌ها ره‌فتار ده‌كات و ئه‌و قسانه‌یش له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى تر ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات وه‌ك ئه‌و باوه‌ڕ به پلانگێرى بهێنن و ساویلكه نه‌بن.
هه‌ندێك ره‌فتار هه‌ن له كاتى كاركردن به خێرایى بێزراوت ده‌كه‌ن
ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستن مشت‌ومڕ ده‌كات
هه‌ر كۆمپانیا و ده‌زگایه‌ك پێویستى به بۆچوونى كارمه‌نده‌كانى هه‌یه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ر ره‌خنه بێت شێوازى تایبه‌تى وه‌رگرتنى هه‌یه، بۆ نموونه سندووقى سكاڵا یان تۆماركردنى سكاڵا و یانیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیاركراو داوا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
بۆ وه‌رگرتنى بیرۆكه و پێشنیاریش به هه‌مان شێوه، كه‌چى كه‌سانێك هه‌ن ره‌چاوى كات و شوێنى ئه‌مه ناكه‌ن زۆر مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن، زۆرجاریش مه‌به‌ست راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى ده‌زگاكه نییه، یان بۆ پێشخستنى نییه، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ خۆسه‌لماندنه، بۆ نموونه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده‌زگا كه‌سێك بیرۆكه‌یه‌ك پێشنیار ده‌كات، ئه‌ویش دواى كه‌مێك هه‌مان بیرۆكه به‌ڵام به كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته وه‌ك تێبینى ده‌كرێت، زۆرێك له‌و ره‌فتارانه زیانى راسته‌وخۆیان نییه، به تایبه‌تى ئه‌گه‌رهاتوو كارگێرى ده‌زگاكه پیشه‌یى كار بكات و ده‌زگاكه خاوه‌نى سیسته‌م بێت. بۆ نموونه ده‌نگى له كافتریا، كه‌سێك زۆر گله‌یى له هه‌موو بارودۆخێك ده‌كات، یان فه‌رمانبه‌رێكى تر پێیوایه به توانایه و هه‌مووان دژى ئه‌ون. زیانى ئه‌و ره‌فتارانه راسته‌وخۆ ده‌رناكه‌وێ، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ده‌زگاكه ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێكیش كه به‌ر له هه‌مووان زیانى به‌ربكه‌وێت خودى كه‌سه‌كه كه ئه‌و ره‌فتارانه ده‌نوێنێ زیانه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه هاوكارانى رقیان لێ ده‌بێته‌وه.