له شاره‌دێی سهرقهلاَی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری، به ده‌سترێژیی گوله كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی تریش بریندار بوون، به گوته‌ی پۆلیس كێشه‌ی كۆمهلاَیهتی، هۆكاری رووداوه‌كه بووه.
دووان له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كراون
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ئارام ئه‌حمه‌د به‌رپرسی فریاكه‌وتنی خێرا له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاره‌دێی سهرقهلاَی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفریه‌وه چوار كه‌س كه به فیشه‌ك بریندار كرابوون، هێنرانه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، بهلاَم یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختیی برینكه‌یه‌وه، گیانی له ده‌ست دا.
زیاتر گوتی، دووان له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كراون بۆ چاره‌سه‌ر.
لای خۆیه‌وه، موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، برینداره‌كان باسیان له‌وه كردووه، كێشه‌ی كۆمهلاَیهتییان هه‌بووه و ئه‌وه‌ی كوژراوه ناوی "سامان محه‌مه‌د ئیبراهیم"ـه / 29 ساڵه/.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و قوربانییه‌كانیش خه‌ڵكی گوندی ئۆبه‌ر ملیی گه‌رمیانن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی