جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری دا، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنفرانسی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ست پێ بكات و له‌وباره‌یه‌یشه‌وه ژووره‌كانی بۆ ئه‌و كاره ڕاسپارد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتیمانی، ته‌واوكاری كۆبونه‌وه‌ی رۆژی شه‌مووی رابردوو بوو، تایبه‌ت بوو به پرسی رێكخراوه‌یی و دانانی میكانیزمی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی ناو‌خۆیی و درێژه‌دان به هه‌نگاوه‌كانی خۆڕێكخستنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسی نیشتیمانی.
جڤاتی نیشتیمانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی راسپارد
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیاكانی گۆڕان، جڤاتی نیشتیمانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی راسپارد له‌گه‌ڵ ژووره پێوه‌ندیداره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاری ڕژد بكه‌ن بۆ سه‌رپێخستنی زیاتری خۆڕێكخستنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه رێكخراوه‌ییه‌كان و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نیشتیمانیی و هه‌ڵبژاردنی ناو‌خۆیی.
له‌لایه‌كی تره‌وه، چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند هیچ واده‌یه‌ك بۆ به‌ستنی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنی ناو‌خۆیی حزب دیاری نه‌كرا، ته‌نیا ئه‌وه‌یه له سبه‌ینێوه به به‌رنامه‌ی باش ده‌ست ده‌كه‌ین به كاركردن تا دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئه‌و دوو پرسه.