كۆمپانیای چینی رێڵم ئێسته كار بۆ یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ده‌كات كه به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه و دنیای پێ سه‌رسام بكات، ئه‌وه‌یشی گوتوه دیزاینێك داده‌نێین كه پێشووتر هیچ كۆمپانیایه‌ك بهكارینههێنابێ.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له باره‌ی ناوازه‌ترین مۆبایلی رێڵم بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا ناوازه‌ترین مۆبایلی نمایش كرد به‌ناوی "Realme 5s" كه جیاواز له هه‌ر مۆبایلێكی تر له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه زۆر به‌هێز و كامێراكه‌یشی به‌هێزترینه، چونكه سیستمێكی زۆر ناوازه‌ی تێدا به‌كار هێناوه كه خاوبوونه‌وه و جامبوونهی نییه.
ڕێڵم بەهێزترین کامێرا لەم مۆبایلەدا بەکاردەهێنێت
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن چوار كامێرایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به سیستمێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه له "فۆكسكردن، زووم، ته‌ڵخكردن و پانوڕاما" بۆیه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایلمان دروست كردووه له‌ڕووی كامێراوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه تا ئێسته نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌بێته‌وه به تایبه‌تمه‌ندی ناوازه. كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه ڕامی مۆبایله‌كه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایته، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدابه‌كارهێنراوه كه 6.50 ئینجه و به سیسته‌می FULL HD كارده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه داواكاری زۆری له‌سه‌ر بێ.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.