كه‌ژاڵ ئاده‌می، خانمه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبیژی كورد له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا بۆ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌زموونه هونه‌رییه‌كانی وه‌ك شاعیر و گۆرانیبێژێكی ژن و پێی وایه، "ژن‌بوون له دنیای هونه‌ردا ئاسان نییه، زۆربه‌ی كات به چاویلكه‌ی ڕه‌خنه‌وه چاومان لێ ده‌كرێت، زۆرجار ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌رمان ئاراسته ده‌كرێت و هه‌وڵ بۆ تێكشكاندنی كه‌سایه‌تیی خانمه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌درێت، بۆیه چالاكبوونی ژنان له بواری هونه‌ردا وه‌ك خه‌باتێك ده‌بینم".
* له خوێندنه‌وه‌ی شیعردا زیاتر شیعری شاعیرانی كلاسیكتان هه‌ڵبژاردووه، هۆی ئه‌وه چییه كه كه‌متر خۆت له قه‌ره‌ی شیعری نوێ داوه؟
- ئه‌زموونی هه‌ردوو شێوازه شیعرییه‌كه‌م هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌می كوردیدا هه‌ست به بۆشاییه‌ك له شێوازی كلاسیك ده‌كه‌م، هه‌وڵم داوه تیشكم زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه بێت و بتوانم هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه‌ی كه هه‌ستم پێ كردووه.
* پێشتر له رادیۆی كرماشان و تاران و به‌غدا و رادیۆی كه‌ركووك، كۆمه‌ڵێك خانمی به‌توانا دیكله‌مه‌ی شیعری كلاسیكییان كردووه، تا چه‌ند هه‌وڵت داوه خۆ له‌و رێچكه‌یه لا بده‌ی كه ئه‌وان گرتوویانه‌ته به‌ر بۆ ئه‌داكردن و خوێندنه‌وه‌ی شیعر؟
- له به‌رهه‌مه‌كانمدا هه‌رده‌م خۆمم و هه‌وڵ ده‌ده‌م لاسایی كه‌س نه‌كه‌مه‌وه. هه‌ر هه‌ڵبه‌ستێك داده‌ڕێژم، ئاوێنه‌ی ڕۆحمه و هه‌ر گۆرانییه‌ك ده‌چڕم زایه‌ڵه‌ی ده‌روونمه، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م هه‌ر تاكێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و هه‌وڵم داوه مۆركی خۆم به‌سه‌ر به‌رهه‌می گۆرانی و شیعر و دیكله‌مه‌كانمه‌وه بێت.
* ئێوه له خوێندنه‌وه‌ی شیعردا سه‌ركه‌وتوو بوون و بوون به ناوێكی دیار، گۆرانیگوتن كاری نه‌كردووه‌ته سه‌ر تواناكانت له خوێندنه‌وه‌ی شیعردا؟
- نه‌مهێشتووه وا بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانم هۆنراوه‌ی خۆمن، ناتوانم بڵێم شیعر و گۆرانییه‌كانم جودان له یه‌كتر، هه‌ردووكیان لام ئازیزن، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م شیعر به ڕۆح و ده‌روونم نزیكتره.
* پرسیاری ئه‌وه زۆر ده‌كرێت كه ژن‌بوون چه‌نده رێگر یان هاوكار بووه بۆ په‌ره‌پێدانی كاری هونه‌ریی خانمان، به‌ڵام به‌ڕای ئێوه گۆرانی و هونه‌ری كوردی چه‌نده پێویستی به به‌شداریكردنی ژنان هه‌یه؟
- وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگه و ژیان پێویستیان به ژنه و بێ بوونی ژن تێك ده‌شكێن، ئه‌وه‌نده‌یش هونه‌ر پێویستی به ژنه و بێ بوونی ژن نوقسان ده‌بێت. ئه‌ركی هونه‌ر ده‌ربڕینی هه‌ستی مرۆڤه‌كانه و ئه‌گه‌ر ژن مافی ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی خۆی نه‌بێت، كه‌واته هونه‌ر ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی خۆی ده‌توانێت به‌رێته پێش و ته‌نیا نوێنه‌ری نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
* ژنان شوێنپه‌نجه‌یان به‌سه‌ر گۆرانی كوردییه‌وه دیاره، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌یییه به رۆحێكی ژنانه‌وه نه‌بووه، به‌تایبه‌تی له هونه‌ری گۆرانیدا، تێكستی گۆرانییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی گوزارشتی پیاوانه‌یه بۆ ژن، هێنده ژنانه و ژنبوونی پێوه دیار نه‌بووه، تا چه‌ند پێویسته هونه‌رمه‌ندانی ژن تێكسته‌كانیان ژنانه بێت و گوزارشت بێ له حه‌ز و خولیای ژنانه‌یان؟
- له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه كه ده‌ستم كردووه به كاری هونه‌ری، له‌گه‌ڵ خۆم په‌یمانم به‌ست به‌رپرس بم له به‌رامبه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانم و هه‌موویان زایه‌ڵه‌ی هه‌سته‌كانی خۆم بن وه‌ك ژنێك. تا ئه‌مڕۆ په‌یمانشكێنیم نه‌كردووه. هیوادارم ئه‌م شێوازه له هه‌موو خانمه هونه‌رمه‌نده‌كاندا به‌دی بكه‌م، هه‌روا كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م تا ئه‌مڕۆ هه‌وڵی باش دراوه. ژن‌بوون له دنیای هونه‌ردا له‌وانه‌یه زۆرجار ئاسان نه‌بێت. زۆربه‌ی كات به چاویلكه‌ی ڕه‌خنه‌وه چاومان لێ ده‌كرێت، زۆرجار له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر ئاراسته‌مان بكرێت و هه‌ندێك جاریش بۆ تێكشكاندنی كه‌سایه‌تیی خانمانی هونه‌رمه‌ند له‌وانه‌یه هه‌وڵ بدرێت. بۆیه چالاكبوونی ژنان له بواری هونه‌ردا، بۆ خۆی وه‌ك خه‌باتێك ده‌بینم. به‌و هیوایه‌ی هه‌وڵی ئه‌مڕۆی ئێمه ڕێگه خۆش بكات بۆ كیژانی نه‌وه‌ی داهاتوو.
* له گۆرانییه‌كانتدا ئاوڕت له خه‌م و ئازاری ژنانی كورد داوه‌ته‌وه، گوزارشتی ئێوه بۆ سه‌ربه‌ستی ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا به چ شێوه‌یه‌كه، چ په‌یامێكت له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانتدا هه‌یه كه هه‌ست ده‌كه‌ی رێگه‌پێشانده‌رێك بێت بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت یان بارێك له‌سه‌ر سته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان هه‌ڵگرێت؟
- مانای به‌رینی ئازادی لای من ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی بێت بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت چۆن بژی و هه‌ست به چی بكات و ئازادی راده‌ربڕینی هه‌بێت. من له به‌رهه‌مه‌كانمدا تیشكم له‌سه‌ر هه‌سته‌كانه و به ڕاشكاوانه باسی ئه‌و هه‌ستانه ده‌كه‌م كه له مندا وه‌ك ژنێك بوونی هه‌یه. هه‌وڵ ده‌ده‌م تابۆكان بشكێنم و به ڕاشكاوی باسی گه‌وره‌ترین تابۆ كه هه‌مان ده‌ربڕینی هه‌ست بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره بكه‌م. له گۆرانیی "وڵاتی عه‌شق"دا وه‌سفی جوانییه‌كانی پیاو ده‌كه‌م بێ ئه‌وه‌ی خۆم له پشت وه‌سفی گوڵ و بولبوله‌وه بشارمه‌وه. به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕێز له هه‌سته ژنانه‌كانمان بگرم و بڕوای ژن به خۆی به‌رمه سه‌ر. له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا له هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كان هه‌وڵم داوه هه‌ندێك له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێنمه ژێر چاویلكه‌ی ڕه‌خنه‌وه و باسیان بكه‌م.
پڕۆفایل:
سه‌ره‌تای ئاشناییم به دنیای هونه‌ر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی منداڵیم. به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خوێندن و نووسین به زمانی كوردی قه‌ده‌غه بوو، به مه‌به‌ستی فێربوونی زمانی كوردی، ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی دیوانی شیعری شاعیری نه‌مر مامۆستا بورهان قانع. شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره په‌نجه‌ره‌یه‌كی بۆ كردمه‌وه ڕوو به دنیای شیعر و ئه‌ده‌بی كوردی. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه قه‌ڵه‌می شیعر نووسینم گرته ده‌ست و شیعر بوو به زمانی به‌یانی هه‌سته شاراوه‌كانم. من و شیعره‌كانم پێكه‌وه ده‌ستله‌ملانی یه‌كتر گه‌وره بووین و تا به ئه‌مڕۆ یار و ده‌زگیرانی یه‌كتر ماوینه‌ته‌وه و چه‌ندان به‌رهه‌می شیعریم توانیوه پێشكه‌شی ئه‌ده‌بدۆستان بكه‌م. له ته‌مه‌نی نوێلاویدا به ژه‌ندنی ئامێری كه‌مان ئاوێته‌ی دنیای موزیك بووم و له ئامێزی گۆرانیدا خۆمم دۆزییه‌وه و تا به ئه‌مڕۆ توانیومه چه‌ندان هۆنراوه‌ی خۆم به شێوازی گۆرانی پێشكه‌شی كاروانی هونه‌ری كوردی بكه‌م. "بێ وه‌فا"، ناوونیشانی 21مین گۆرانیمه كه له‌م ڕۆژانه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. "بێ وه‌فا" له هۆنراوه‌ی من و ئاوازی مامۆستا عه‌لی شه‌كووری، نوێترین به‌رهه‌می منه كه له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی موزیكی سه‌باوه به‌رهه‌م هێنراوه. چالاكییه‌كانی من هه‌ر له بواری هونه‌ردا قه‌تیس نه‌ماوه و له بواری زانستیشدا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ده‌روونناسیم و وه‌ك دكتۆری ده‌روونی ئیش ده‌كه‌م.