وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆپێشانده‌رانی ئێران دووپات كرده‌وه و رای گه‌یاند، دوای 40 ساڵ زۆرداری، خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌یان بێده‌نگ نه‌بوون.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ئێوه‌یە و له‌گه‌ڵتانە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆپێشانده‌رانی ئێران دووپات كرده‌وه.
پۆمپیۆ له تویتێكدا نووسیویه‌تی، دوای 40 ساڵ نادادپه‌روه‌ری خه‌ڵكی شكۆمه‌ندی ئێران له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌یانه‌وه بێده‌نگ نابن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێمه‌یش بێده‌نگ نابین، من په‌یامێكم بۆ خه‌ڵكی ئێران هه‌یه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی ئێوه ده‌بیستێ.
"وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له ئێوه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه" له تویته‌كه‌ی مایك پۆمپیۆدا وا نووسراوه.
له رۆژی هه‌ینییه‌وه به‌هۆی بڕیاری گرانكردنی به‌نزین له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، له كۆمه‌ڵێك گه‌وره شاری ئێران خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستی پێ كرد و دۆینێ شه‌موو خۆپێشاندانه‌كان سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئێرانی گرته‌وه و خۆپێشانده‌ران له دروشمی گرانییه‌وه داواكانیان گۆڕی بۆ ئازادی و كرانه‌وه و نه‌مانی سیستمی ئیسلامی، به سه‌تان به‌نزینخانه و بانك و ئۆتۆمبێلی هێزه ته‌ناهییه‌كان ئاگر دران.
له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان و سنه‌یش خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستیان پێ كرد و له مه‌ریوان زیاد له هه‌شت هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون و له جوانڕۆیش كوژر و بریندار هه‌بوون، خه‌ڵكی ناڕازی رۆژهه‌ڵات ئاڵای ئێران و وێنه‌ی خامنه‌ییان سووتاند و داوای ئازادی و ژیانێكی سه‌ربه‌ستیان ده‌كرد و بڕیاره ئه‌مڕۆیش خۆپێشاندانه‌كان نه‌وه‌ستن و به‌رده‌وامییان هه‌بێت.