یه‌كێكه له وه‌رزشه باوه‌كان و زیاتر منداڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وه‌رزشوانن، پێویسته گرنگی به‌مجۆره وه‌رزشه بده‌ن، چونكه سوودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ، ماسوولكه‌كانی جه‌سته به ته‌واوی چالاك ده‌كات و مێشك له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت.
به گوێره‌ی
توێژینه‌وه‌كان، په‌تپه‌تێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه له ئه‌نجامی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ردی گورچیله به‌ره‌و میزڵدان داده‌به‌زێ و له‌م كێشه پڕ ئازاره ڕزگارتان ده‌كات.
په‌تپه‌تێن له نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ئێسك دوورتان ده‌خاته‌وه
هاوكات به‌هۆی پهتپهتێنهوه، جومگه‌كانی شان و مه‌چه‌ك و بڕبڕه‌كانی پشت جووڵه ده‌كه‌ن و به‌راورد به وه‌رزشی ڕاكردن زۆرتر سوود به ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
سوودێكی تری ئه‌م جۆره وه‌رزشه بریتییه له به‌هێزكردنی ئێسك و زیادكردنی چڕی ئێسك، توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ و هه‌ر ڕۆژی 10 جار په‌تپه‌تێن بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌وا چڕی كانزایی ئێسكی مرۆڤ زۆر به‌هێز ده‌بێ و بڕبڕه‌كانی پشت به ته‌واوی له كێشه و نه‌خۆشییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه.