دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له بڕیارى كشانه‌وه‌یان، ئه‌مڕۆ هێزێكى ئه‌مه‌ریكى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شاره‌كه و چاودێریكردنى بارودۆخه‌كه‌ى چوونه ناو شارى قامیشلو.
ماڵپه‌ڕى
RT رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م هێزێكى ئه‌مه‌ریكا بۆ چاودێرى بارودۆخى شاره‌كه رووى كردووه‌ته شارى قامیشلو.
ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنى بیره نه‌وته‌كان متمانه به هه‌سه‌ده ده‌دات
ماڵپه‌ڕه رووسییه‌كه ته‌نیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كاروانێكى سه‌ربازى بووه، به‌ڵام له‌باره‌ی ژماره و سه‌رچاوه‌ى هاتنیان هێشتا هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند نایه‌وێ هه‌سه‌ده كه هاوپه‌یمانى خۆیه‌تى له پاراستنى بیره نه‌وتییه‌كانى ناوچه‌كه بێبه‌ش بكات.
پێشتریش وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندبوو، به‌شێك له داهاتى نه‌وته‌كه بۆ هه‌سه‌ده خه‌رج ده‌كرێت و ئه‌مه‌یشى به مافى ئه‌وان زانى.
سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو چه‌ند رۆژێك به‌ر له هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، ئه‌مه‌ریكا به بڕیارى تره‌مپ ته‌واوى هێزه‌كانى له رۆژئاواى كوردستان كشانده‌وه و ره‌وانه‌ى عێراقى كردن.
به‌ڵام دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا هێزێكى تر‌ى ره‌وانه‌ى رۆژئاوا كرده‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى بیره نه‌وتییه‌كان بپارێزن و رێ نه‌ده‌ن بكه‌ونه ژێرده‌ستى داعش و رژێمى سووریا و ئێران و رووسیا.