ئێسكه‌په‌یكه‌ری كۆنترین ده‌یناسۆڕی گۆشتخۆر له‌لایه‌ن گرووپێكی زه‌ویناسییه‌وه له به‌رازیل دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 230 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی كۆنترین ئێسكه‌په‌یكه‌ری ده‌یناسۆڕ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، زه‌ویناسان ئه‌وه‌یان گوتووه كه ده‌یناسۆڕه‌كه ناوی "Gnathovorax" یان "گناسۆڤۆراكس" و له كیشوه‌ری باشووری ئه‌مه‌ریكا ژیاوه و به‌شێكه له پۆلی ده‌یناسۆڕانی "پانگیا" كه كۆنترین جۆری ده‌یناسۆڕن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كرد زانایان و زه‌ویناسان ئه‌م ئێسكه‌په‌یكه‌ره له ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی "سانتا مارییا" له به‌ڕازیل بدۆزنه‌وه و بینێرن بۆ توێژینه‌وه.
ئەم ئێسکەپەیکەرەی دۆزراوەتەوە هی کۆنترین دەیناسۆڕی گۆشت خۆرە
دوای توێژینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌م ده‌یناسۆڕه كۆنترین جۆری گۆشتخۆره‌كانه كه مێژووی ژیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 230 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته، به‌گشتی كۆنترین جۆری ده‌یناسۆڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 250 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته كه ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان سه‌لمێنراون، به‌ڵام نه‌زانراوه گۆشتخۆره یان نا؟
بۆیه زانایان و توێژه‌رانی ئێسكه‌په‌یكه‌ری ده‌یناسۆڕی جۆری "گناسۆڤۆراكس"یان به كۆنترین ده‌یناسۆڕی گۆشتخۆر داناوه.