وۆڵ ستریت یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بۆرسه‌ى دنیایه كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ته‌مه‌نى بۆرسه‌كه له دوو سه‌ده زیاتره، به‌ڵام ناونیشانه‌كه‌ى بۆ سه‌ده‌ى حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌كه‌یشى ته‌نیا له دیوارێك هاتووه كه هۆڵه‌ندییه‌كان دروستیان كردووه.
رۆژانه ئه‌گه‌ر هه‌واڵه ئابووریی و داراییه‌كانى دنیا بخوێنیته‌وه، ناوى وۆڵ ستریت ده‌كه‌وێته به‌رچاوت. ئه‌و بۆرسه‌ى ئه‌مه‌ریكایه و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بۆسهكانى دنیایش داده‌نرێت. مێژووى ئه‌و بۆرسه‌یه بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ قه‌باره‌ى مامه‌ڵه‌ى دارایى ئه‌و بۆرسه‌یه چه‌نده، ناوه‌كه‌ى له چى هاتووه؟ چه‌ندان پرسیارى تر هه‌ن كه له‌م راپۆرته‌دا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
وۆڵ ستریت ئه‌و دیواره‌ى هۆڵه‌ندییه‌كان دروستیان كرد
وۆڵ ستریت ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى مانهاتن له شارى نیویۆرك. ناوه‌كه‌ى به واته‌ى "شه‌قامى دیواره‌كه" دێت. له راپۆرتێكى كه‌ناڵى
جه‌زیره كه پێشتر بڵاو كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌م هۆڵه‌ندییه‌كان له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر، ئه‌وا دیوارێكیان له ناوچه‌كانى خۆیان وه‌ك په‌رژین دروست كرا و شه‌قامێكیش به ته‌نیشت دیواره‌كه تێپه‌ڕ ده‌بوو، بۆیه شه‌قامه‌كه به ناوى شه‌قامى دیواره‌كه ناسرابوو، هه‌رچه‌نده له ساڵى 1699 دیواره‌كه رووخێنرا، كه‌چى ناوه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
وۆڵ ستریت شوێنێك بۆ ئاڵۆگۆڕى بازرگانى
ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شوێنى به‌یه‌كگه‌یشتنى بازرگانه‌كان بووه، مامه‌ڵه‌ى بازرگانیان له‌و شه‌قامه كردووه ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ى ببێته ناوچه‌یه‌كى دارایى و بۆرسه. به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان سه‌ره‌تا بازرگانان هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ى نافه‌رمییان له‌م شوێنه‌دا كردووه، بۆیه به درێژایى سه‌ده‌ى هه‌ژده وۆڵ ستریت گرنگى خۆى له‌ڕووى ئابوورییه‌وه له ده‌ست نه‌داوه و ته‌نانه‌ت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌ژده بۆرسه‌یه‌كى بچووكى تێدا دانراوه.
دانانى بناغه‌ى گه‌وره‌ترین بۆرسه‌ى دنیا
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى مه‌وزووع، له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌م به‌شێوه‌یه‌كى دیاركراو له مانگى ئایارى ساڵى 1792 بازرگانان یه‌كه‌م بۆرسه‌ى فه‌رمییان له شارى نیویۆرك دانا. ئه‌مه‌یش له میانه‌ى رێككه‌وتنێك بوو به ناوى رێككه‌وتنى Buttonwood ئه‌مه‌یش ناوى ئه‌و دره‌خته‌یه كه وۆڵ ستریت هه‌بووه و پێشتر بازرگانه‌كان له ده‌ورى كۆبوونه‌ته‌وه و مامه‌ڵه‌ى بازرگانییان له‌وێ كردووه. دانانى ئه‌م بۆرسه‌یه له نیویۆرك یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت بۆ دانانى بۆرسه‌ى وۆڵ ستریت.
چه‌ند ساڵێك دواتر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا له هه‌شتى ئادارى ساڵى 1817 بۆرسه‌ى وۆڵ ستریت داده‌مه‌زرێت، له‌م بۆرسه‌یه مامه‌ڵه به پشكى به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانى ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌كار دێت. گه‌وره‌ترین نیشانه‌كانى ئه‌م بۆرسه‌یه كه هێز و جموجووڵهكهى ده‌رده‌خات نیشانه‌ى "ناسداك" كه بۆ چالاكى كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان و ته‌كنه‌لۆجیا به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها نیشانه‌ى "دا‌و جۆنز" كه بۆ چالاكى كۆمپانیاكانى كه‌رتى پیشه‌سازى به‌كار ده‌هێنرێت.
وۆڵ ستریت له ناوى دیوارێك هاتووه هۆڵه‌ندییه‌كان دروستیان كردووه
له ماوه‌ى 200 ساڵى رابردوو رۆژ له دواى رۆژ هێزى ئه‌و بۆرسه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئێسته جگه له‌وه‌ى هێزى سه‌رمایه و ئابوورى ئه‌مه‌ریكا ده‌نوێنێ، سیاسه‌تى دارایى وۆڵ ستریت كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئابوورى ته‌واوى دنیاوه هه‌یه و تهنگژهكانیشى بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆى ره‌نگ ده‌داته‌وه.
هێزى بۆرسه‌ى وۆڵ ستریت چه‌نده؟
تا ئێسته نزیكه‌ى دوو هه‌زار كۆمپانیاى زه‌به‌لاح له‌م بۆرسه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، له ساڵى 2015 ژماره‌ى كۆمپانیاكانى بۆرسه‌ى وۆڵ ستریت هه‌زار 868 كۆمپانیا بوو. به‌هاى سه‌رمایه‌ى كۆمپانیاكانى وۆڵ ستریت نزیكه‌ى 20 تریلیۆن دۆلاره و تێكڕاى مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌یش له وۆڵ ستریت ده‌گات به 170 ملیار دۆلار.
ئه‌و بۆرسه‌یه جگه له سه‌نته‌ره‌كه‌ى له مانهاتن، چه‌ندان نووسینگه‌ى تر‌ى هه‌یه له واشنتن و هیوستن و دوبه‌ى و له‌نده‌ن و هۆنگ كۆنگ. جگه له گۆڕینه‌وه و مامه‌ڵه‌ى دراو چه‌ندان كه‌لوپه‌لى تر‌ى وه‌ك ئه‌له‌منیۆم و زێر و نه‌وت و یۆرانیۆم و پلاتینۆم و گازى سروشتى و زیو و خه‌ڵووز و مس له وۆڵ ستریت مامه‌ڵه‌یان پێ ده‌كرێت.
بۆرسه‌ى وۆڵ ستریت له 21 هۆڵ پێكهاتووه، دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵانێكى زۆر له خزمه‌تى بۆرسه‌كه له ساڵى 1978 باڵه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك یه‌كێك له سیمبۆله نیشتمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ناسێنرا.
سه‌رمایه‌ى كۆمپانیا تۆماركراوهكانى وۆڵ ستریت 20 تریلیۆن دۆلاره
هه‌رچه‌نده وۆڵ ستریت بۆرسه‌یه‌كى گرنگه بۆ كه‌رتى دارایى ئه‌مه‌ریكا و دنیا، به‌ڵام له ماوه‌ى 200 ساڵى ته‌مه‌نیدا رووبه‌ڕووى چه‌ندان ته‌نگژه‌ى قووڵ بووه‌ته‌وه، له‌وانه ته‌نگژه‌ى یه‌كه‌م له ساڵى 1929 بوو كه به ته‌نگژه‌ى پێنجشه‌مى ره‌ش ناسراوه، له یه‌ك رۆژدا له وۆڵ ستریت 13 ملیۆن پشك بۆ فرۆشتن خرانه‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆى له‌ده‌ستدانى به‌هاكانیان یه‌ك كڕیار نه‌بوو.
به‌هه‌مان شێوه له ساڵانى 1962 و 1987 و له ساڵى 1997 و 2008 و 2011 چه‌ندان ته‌نگژه‌ى تر له وۆڵ ستریتى داوه.