نه‌جوا كه‌ڕه‌م هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لبنانی، له نوێترین ده‌ركه‌وتنى له پایته‌ختى سه‌ڵته‌نه‌ى عومانه‌وه له مهستهق وه‌ك شاژن ده‌رده‌وێت و چاوى كامێرا‌كان هه‌مووى بۆ خۆى ڕادهكهشێت.
ئه‌مجاره بچووكتر له ته‌مه‌نى ده‌ركه‌وتووه
نه‌جوا كه‌ره‌م له‌كاتى ئه‌نجامدانى كۆنسێرتێكى له سه‌ر ته‌ختى شانۆى دارى ئۆپێراى پایته‌ختى جوانى مهستهقت به به‌رگێكى زۆرتایبه‌ت و وه‌ك شاژنێكى كلاسیكى ده‌رده‌كه‌وێت و زۆربه‌ى چنراو و كارى ده‌ستیى جله‌كه‌ى به زیوو، زیاتر واى كردووه عهزییهكهى جوان و تایبه‌ت ده‌ربكه‌وێت و زۆرترین قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت.
عهزییهكهى نه‌جوا كه‌ره‌م هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لبنانی له‌لایه‌ن ڕامی قازى دیزاینه‌ى ناودارى جیهانیى لبنانى، له‌گه‌ڵ تهسریحهیهكى قژى ساده و مكیاژێكى تۆخ واى كردووه جوانتر له هه‌موو ده‌ركه‌وتنه‌كانى ده‌ربكه‌وێت و باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مجاره بچووكتر له ته‌مه‌نى ده‌ركه‌وتووه.
هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی نه‌جوا كه‌ره‌م له ناو هونه‌رمه‌ندان به "خۆری گۆرانیی لبنانی" ناسراوه /53 ساڵه/، له لبنان له شاری زه‌حله له دایك بووه، پێشتر مامۆستای قوتابخانه بووه و تا ئێسته چه‌ندان گۆرانی و كلیپ و سی دی هه‌یه، له ساڵى 1985 به‌شدارى به‌رنامه‌ى "لیالى لبنان"ى كردووه و مه‌دالیاى ئاڵتوونى به‌ده‌ست هێناوه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1989 یه‌كه‌م ئه‌لبوومى بڵاو كرده‌وه، یه‌كێكه له خانمه عه‌ره‌بانه‌ى ده‌نگێكى شاخى و هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه، بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له به‌رنامه‌ى ناودارى عه‌ره‌بى "Arabs Got Talent" ئه‌ندامى دادوه‌رى بووه.