شه‌رم یه‌كێكه له حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كان كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامى خراپ و نه‌رێنى بۆ ئه‌و كه‌سه هه‌یه كه تووشى شه‌رم ده‌بێت وه‌ك زۆربه‌ى كێشه ده‌روونییه‌كانى تر ته‌نیا به‌زانینى هۆكاره‌كان و ده‌ستنیشانكردنى حاڵه‌ته‌كه ئه‌وا كه‌سى شه‌رم تاڕاده‌یه‌كى باش به‌ره‌و چاره‌سه‌رى ده‌چێت و دواتریش پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك بنێ كه له‌م راپۆرته‌دا باسیان لێوه‌ده‌كرێت.
شه‌رم چییه؟
شه‌رم هه‌ڵچوونێكه تووشى كه‌سێك ده‌بێت و به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵچوونه‌وه پێوه‌ندى ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌وروبه‌رى تووشى كێشه ده‌بێت، دواجاریش چالاكییه‌كانى كه‌م ده‌بێته‌وه و تووشى گۆشه‌گیرى ده‌بێت.
شه‌رم كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامى نه‌رێنى بۆ تۆ ده‌بێت
نیشانه‌كانى شه‌رمكردن
كه‌سێك شه‌رمن بێت كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و جه‌سته‌یى لێ به‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه
له‌سه‌ر ئاستى جه‌سته‌یى :
یه‌كه‌م: ره‌نگى سوور ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: ده‌ست یان قاچى ده‌له‌رزى
سێیه‌م: ترپه‌ى دڵى خێرا ده‌بێت.
چواره‌م: ئاره‌ق ده‌كات.
پێنجه‌م: له كاتى قسه‌كردن ده‌مى ته‌ته‌ڵه ده‌كات و هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانى ده‌كات.
له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌لایه‌تى:
یه‌كه‌م: گۆشه‌گیر ده‌بێت.
دووه‌م: له بۆنه و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
سێیه‌م: تێكه‌ڵ به‌كه‌سانى نه‌ناسراو نابێت و حه‌ز به پێوه‌ندى نوێ ناكات.
چواره‌م: كه‌م قسه ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت.
له‌سه‌ر ئاستى ده‌روونى:
یه‌كه‌م: كه‌سى شه‌رم متمانه‌ى به‌خۆى نییه.
دووه‌م: ترس و دڵه‌ڕاوكێى هه‌یه.
سێیه‌م: بارى ده‌روونى سه‌قامگیر نییه.
ته‌نیایى گه‌وره‌ترین هۆكارى دروستبوونى شه‌رمه
هۆكاره‌كانى تووشبوون به شه‌رمنى
1-گۆشه‌گیرى منداڵى: هه‌ندێك جار هه‌ندێك له دایكان زیاد له پێویست بایه‌خ به منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و رێگر ده‌بن له‌وه‌ى به منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر تێكه‌ڵ بن، ئه‌مه‌یش هۆكارێكى به‌هێزه بۆ شه‌رمنى.
2-كه‌موكوڕى جه‌سته‌یى: هه‌ندێك له منداڵان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كیان له جه‌سته هه‌یه، ئه‌وا تووشى گۆشه‌گیرى ده‌بن و زۆر له‌ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه، ئه‌م كاته‌یش تووشى شه‌رمنى ده‌بن.
3- نه‌بوونى متمانه: به تایبه‌تى له‌و كاته‌ى كه‌سه‌كه بارودۆخى ئابوورى خراپه و به‌زه‌قى ئه‌مه‌ى پێوه‌دیاره.
4-نه‌بوونى كارامه‌یى له پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى: ئه‌مه‌شیان به‌هۆى كه‌م تێكه‌ڵبوون ده‌بێت، بۆ نموونه كه‌سێك شاره‌زا نییه له دروستكردنى پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى نییه، یان ناتوانێ په‌ره به پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى بدات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى كه‌مه و تێكه‌ڵاوى سنوورداره.
5-هه‌ستى نه‌رێنى رابردوو: سه‌رزه‌نشتى منداڵ زۆرجار هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا كه‌سێكى شه‌رمن بێت. بۆ نموونه كه‌سێك منداڵه‌كه‌ى زۆر بریندار ده‌دات و پانتایى ئه‌وه‌ى پێنادات به سروشتى گه‌وره بێت و پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست بكات و قسه بكات، ئه‌مه له داهاتوودا منداڵه‌كه شه‌رمن ده‌بێت.
6-ته‌نیایى كێشه‌ى سه‌ره‌كییه: وه‌ك له‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت زۆرێكیان پێوه‌ندى به ته‌نیایى و گۆشه‌گیرى و سنوورداربوونى پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه.
كاریگه‌ره نه‌رێنییه‌كانى شه‌رمكردن:
یه‌كه‌م: كه‌سى شه‌رمن هه‌ر چه‌نده كه‌سێكى ژیر و به به‌هره‌یش بێت به‌ڵام چالاكییه‌كانى به‌هۆى شه‌رمه‌وه سنووردار ده‌بێت.
دووه‌م: كه‌سى شه‌رمن زۆرجار به‌هۆى شه‌رمه‌كه‌ى له مافه‌كانى بێبه‌ش ده‌بێت و دره‌نگ فریاى وه‌رگرتنه‌وه‌یان ده‌كه‌وێت.
سێیه‌م: كه‌سى شه‌رمن ته‌نیا و گۆشه‌گیر ده‌بێت و له دروستكردنى پێوه‌ندى نوێ سوودمه‌ند نابێت.
چواره‌م: پێوه‌ندى خێزاندارى خراپ ده‌بێت و كاریگه‌رى به‌سه‌ر منداڵه‌كانیشى ده‌بێت ئه‌گه‌رهاتوو خێزاندار بوو.
پێنجه‌م: ناتوانێ گوزارشت له بۆچوونه‌كانى بكات، به‌مه‌یش زۆرجار ناتوانێ به‌رگرى له خۆى بكات.
هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى شه‌رمكردن:
بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دیارده‌ى شه‌رمكردن بكه‌یت، ئه‌وا سه‌ره‌تا ته‌نیا هه‌وڵ بده بابه‌تى له‌سه‌ر پێناسه و لایه‌نه خراپه‌كانى و هۆكاره‌كانى بخوێنه‌وه دواتر ئه‌م هه‌نگاوانه بنێ:
رووبه‌ڕووى خۆت بوه‌سته
واته یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه تۆ ددان به‌وه بنێیت كه‌سێكى شه‌رمنى و پێویسته ره‌فتاره‌كانى خۆت چاره‌سه‌ربكه‌یت. ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بیانوو بۆ شه‌رمه‌كانت بدۆزیته‌وه ئه‌وا ناتوانى هه‌نگاوه‌كانى تر بنێیت.
خاڵى لاوازى خۆت ده‌ستیشان بكه
مه‌رج نییه كه‌سى شه‌رم له هه‌موو كات و شوێنێك شه‌رمن بێت. بۆ نموونه له‌وانه‌یه له‌ناو هاوڕێكانى كه‌سێكى رووخۆش و ده‌م گه‌رم بێت بۆ قسه‌كردن كه‌چى نه‌توانێ له‌به‌رده‌م 10 كه‌س قسه بكات.یان كه‌سێكى تر له‌گه‌ڵ خوشك و دایكى ئاساییه كه‌چى ناتوانێ به ڕه‌وانى دوو وشه‌ى له‌گه‌ڵ كچێك بێته سه‌ر زارى. بۆیه هه‌ر یه‌كه‌مان پێویستمان به‌وه هه‌یه خاڵى لاوازى خۆمان دیار بكه‌ین.
له گرووپى بچووك و بۆنه‌ى بچووك ده‌ست پێ بكه
بۆئه‌وه‌ى شه‌رمت بشكێنێ بیر له‌وه مه‌كه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه له سه‌ر شانۆیه‌ك له به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س نواندن بكه‌یت، به‌ڵكو به بازنه‌ى زۆر بچووك ده‌ست به شكاندنى شه‌رمه‌كانت بكه، بۆ نموونه پێوه‌ندییت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ت و خزمه‌كانت باش بكه، دواتر چه‌ند هاوكارێك یان هاوپۆلێكت. یان له بۆنه بچووكه‌كان ئاماده به.
متمانه به‌خۆت بكه و بیرۆكه‌ى نه‌رێنى فڕێ بده
هه‌تا ده‌توانى له سنوورێكى ماقووڵ متمانه به‌خۆت زیاد بكه، هه‌رچى بیرۆكه‌ى نه‌رێنى هه‌یه له زه‌ینت بسڕه‌وه.
راوێژ به شاره‌زایان بكه
شاره‌زایان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و هۆكارانه سوودیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى شه‌رمنى ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوودیان نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت راوێژ به كه‌سێكى شاره‌زاى ده‌روونى بكه‌یت.