په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌كردن له وه‌زیرانی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن ده‌دات و دانیشتنی داهاتووشی رۆژی پێنجشه‌م ساز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی له سێیه‌م وه‌رز و خولی یاسادانی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی 224 په‌رله‌مانتار ساز كرد و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی تاوتوێ كرد.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانی كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كان و بانكه حكوومه‌تییه‌كان و پڕۆژه بڕیارێك به دانانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به ناوچه‌یه‌كی كاره‌ساتبار هاته دواخستن.
له‌و دانیشتنه‌دا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه له وه‌زیرانی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندی عێراق درا، هاوكات واده‌ی ئاشكراكردنی پرسیاره‌كان به‌شێوه‌ی زاره‌كی كه بڕیاره په‌رله‌مانتاران له وه‌زیر و به‌رپرسانی بكه‌ن له‌ناو په‌رله‌مان ئاشكرا كرا.
هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا راپۆرتێك له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای پیشه‌گه‌ریی وه‌رزشی خوێنرایه‌وه، له‌و كاته‌ی خوێندنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی پڕۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی به‌رگری هاته دواخستن.