گرنگیی زەعفەران لە خۆراکدا

:: PM:09:20:17/11/2019 ‌

زەعفەران، گوڵێكی وەرزییە و لە هەندێ شوێنی تایبەتی دنیا دەڕوێت، لە ئێراندا زۆرە و عەرەب بایەخی زۆری پێ دەدەن، بەڵام لەناو كورددا نەبووە بە باو، ئەگەرچی دەیان سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

زەعفەران لەگەڵ چەندان خۆراك و شیرینی و لەگەڵ قاوەی عەرەبی و چا تێكەڵ دەكرێت، چونكە جگە لەبەخشینی ڕەنگێكی زەرد، بۆنێكی خۆشیش بەو خۆراك و خواردنانە دەبەخشێت، بۆیە یەكێكە لە گرانترین بەروبوومەكان كە هەندێ جۆری یەك گرامی لە یەك گرام زێر گرانترە. 

سوودەكانی زەعفەران لە هەژمار نایەن، بەڵام ئەمانە هەندێك لەو سوودانەن:
- سوودێكی زۆری بۆ چالاككردنەوەی دڵە و دەمارەكان هەیە
- سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی ماسولكەكان.
- یارمەتیدانی خولی سووڕی ئافرەت.
- سووككردنی كۆبوونەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا.
- سووككردنی نیشانەكانی كۆكە و هەڵامەت.
- هێوركردنەوەی گرژی دەمارەكان بۆیە زەعفەران لەگەڵ گەلێك دەرمانە ئارامبەخشەكاندا تێكەڵ دەكرێت.

سوودەكانی زەعفەران وەك جوانكاری:
- پێستی مرۆڤ بە گەنجێتی و جوانی دەهێڵێتەوە.
- پێستی دەموچاو درەوشاوە دەكات.
- زیبكەی گەنجان (حبە شباب) خاوێن دەكاتەوە
- پێستی وشك كە سپی دەبێ بەهۆی زەعفەرانەوەچاك دەبێتەوە
- لە هەڵوەرینی قژ دەتپارێزێ.



وشە - كوردۆ شابان