پێوه‌ندی نهێنی خوشك و برایه‌ك و خستنه‌وه‌ی شه‌ش منداڵ له
به‌ریتانیا، ڕای گشتی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 20 ساڵ به نهێنی پێوه‌ندی سۆزداری و جووتبوون له نێوانیان بوونی هه‌بووه و دواجار ئاشكرا بووه و دانیان به تاوانه‌كانیان نا.
ساره باراس كه ئێسته ته‌مه‌نی 35 ساڵه و له‌گه‌ڵ زڕبراكه‌ی بریندون ماتشینی هاوته‌مه‌نی خۆی، ماوه‌ی 20 ساڵ به نهێنی پێوه‌ندی جووتبوون و سۆزداری له نێوانیان بوونی هه‌بووه و شه‌ش منداڵیان هێناوه‌ته دنیا، به‌ڵام ده‌سبه‌جێ منداڵه‌كانیان كوشتووه، له ترسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا ببن و بخرێنه گرتووخانه‌وه.
ماوه‌ی 20 ساڵ پێوه‌ندی جوتبوون له نێوانیان به‌رده‌وامی هه‌بووه و شه‌ش منداڵیان خستووه‌ته‌وه
ئه‌و كچ و كوڕه له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار دوای سه‌یركردنی ڤیدیۆ و بیستنی قسه له‌باره‌ی جوتبوونه‌وه، یه‌كه‌م كرداری جووتبوونیان ئه‌نجام داوه و دواتریش به به‌رده‌وامی ئه‌و كاره‌یان كردووه و هاوشێوه‌ی دوو هاوسه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه.
ئه‌و شه‌ش منداڵه سێیان كوڕبوون و یه‌كێكیان خنكاندووه و دووی تریشیان كوشتووه، كچه‌كانیشیان یه‌كێكیان له نێو ئاو نقووم كردووه و یه‌كێكی تریش به ده‌رمان خواردن، دوا كچیان ڕێیان داوه تۆزێك گه‌وره بێ و بۆ ئه‌وه‌ی لێی ڕزگار ببن، تووشی كێشانی هۆشبه‌ریان كردووه و زۆر زۆریان پێداوه، به‌ڵام پۆلیس زانیویه‌تی و كچه‌كه‌یان بردووه‌ته لێكۆڵینه‌وه و دواتر خوشك و براكه‌یشیان گرتووه و ئه‌وانیش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ته‌واوی تاوانه‌كه‌یان به لێكۆڵه‌ران ڕاگه‌یاندووه.