ڕۆژنامه‌یه‌كی فڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی ڕووسیا له ئاماده‌كاریدایه، بۆ ئه‌وه‌ی له مامه‌ڵه دارایی و بازرگانییه‌كانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دۆلار قه‌ده‌غه بكات و له‌گه‌ڵ هیچ وڵات و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ره‌كی گرێبه‌ست و هاورده و هه‌نارده و مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كات.
ڕۆژنامه‌ی "لێس ئیخۆس"ی فڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
مۆسكۆ دوای ئه‌و گرژییانه دێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌تی، به تایبه‌ت ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ڕووسیای سه‌پاندووه، به‌وهۆیه‌وه ته‌نگژه‌ی ئابووری به‌رۆكی ڕووسیای گرتووه‌ته‌وه.
ئامانجی مۆسكۆ جێگیركردنی نرخی رۆبل و لێدانی گورزێكی كوشنده‌یه له به‌های دۆلار
له بابه‌ته‌كه‌ی ڕۆژنامه فڕه‌نسییه‌كه هاتووه، ڕووسیا به خێرایی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی ده‌ست پێ كردووه و مه‌رج له‌سه‌ر هه‌موو كۆمپانیا ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی له مامه‌ڵه و گرێبه‌ست و پرۆژه و وه‌به‌رهێنان و بازرگانیكردن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دۆلار به‌كارنه‌هێنن، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایش له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا و چین ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و ستراتیجه ئابوورییه‌ی مۆسكۆ وایكردووه كه به‌های رۆبلی ڕووسی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه و جێگیری بڕوات و تا ئێسته‌یش به ڕێژه‌ی 7.6% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، هاوكات ئێران و توركیا و چینیش هه‌مان كێشه‌ی ئابوورییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕووسیا، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌وانیش هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر.