هه‌رچه‌نده توركیا له ڕووی داراییه‌وه دراوه‌كه‌ی به به‌رده‌وامی ڕووی له دابه‌زینه، به‌ڵام خه‌ریكه ته‌نگژه‌كه هه‌ر له بواری دارایی نامێنێته‌وه، به‌ڵگوو ده‌بێته ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابووری، له‌و چوارچێوه‌یه‌یش ڕێژه‌ی بێكاری ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌و وڵاته ڕووی له هه‌ڵكشانه و ئه‌مه‌یش به زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر وڵاته‌كه داده‌نرێت.
ده‌سته‌ی ئاماری
توركیا بڵاوی كرده‌وه، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێكاركه‌وتوون له ماوه‌ی ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 980 عه‌زار كه‌س، به‌مشێوه‌یه كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دوای 2016 بێكاربوون گه‌یشته چوار ملیۆن و 650 هه‌زار هاووڵاتی.
بێكاری ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێ و خه‌ڵكی به ته‌واوی نیگه‌ران و ناڕازین
جاران ڕێژه‌ی بێكاری له نێو چینی گه‌نجانی ته‌مه‌ن 15 تا 24 ساڵ ته‌نیا 6.6% بوو، به‌ڵام ئێسته ڕێژه‌كه بۆ 27.4 هه‌ڵكشاوه، هاوكات له چینی 25 تا 64 ساڵی ڕێژه‌كه به گشتی 2.9% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵكی نیگه‌رانی زۆریان لا دروست ببێ و به‌شێكیشیان په‌نا بۆ جێهێشتنی وڵات ده‌به‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێكار ماونه‌ته‌وه و توانای ژیانكردنیان له وڵاته‌كه نه‌ماوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه كۆی گشتی بێكاری له توركیا ئێسته بۆ 14.3% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ساڵی ڕابردوو ئه‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا 11.4% بوو.
جێی باسه، جێهێشتنی وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران و داخستنی كارگه‌كان به سه‌ره‌كیترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له توركیا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماری ئه‌و وڵاته ناوی براوه.