ئێسته كاتێك سه‌یری تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ربڕینی هاوڕێكانت ده‌كه‌ی، به ته‌واوی ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، كه خه‌ڵكی نیگه‌ران و بێ متمانه و دوودڵن له ژیان، هۆی ئه‌مه‌یش بۆ نه‌زانینی مانای ژیان لای هه‌ر كه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یان به جۆرێكی تر خه‌ڵكی نازانن بۆچی ده‌ژین، هه‌رچه‌نده زانستی په‌ره‌پێدانی خود زۆر گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام شاره‌زایان ڕێگای ئیكیجای ژاپۆنی، كه ته‌كنیكێكی كۆنی ژاپۆنییه‌كانه به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانن.
خه‌ڵكی به‌ره‌و ته‌نیایی و بێباوه‌ڕی و بێ متمانه‌ی زۆر هه‌نگاو ده‌نێن، كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوا به تایبه‌تی، ڕوو له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ن و تاكه‌كان پڕن له كێشه و گرفتی ده‌روونی، ناتوانن چاره‌سه‌رێكی گونجاویش بۆ ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیارییانه بدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر خولی گه‌شه‌پێدانی ده‌روونی و ناخ ده‌كرێته‌وه و ڕاوێژ به خه‌ڵك ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر ناتوانن چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی ئه‌و هه‌موو بێ ئومێدی و كێشه‌یه بكه‌ن له رووح و دڵ و هزری مرۆڤه‌كان دروست بووه.
نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ئه‌و ڕێگه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ده‌روونییه‌كان تاقیكردووه‌ته‌وه
ژاپۆنییه‌كان له سه‌رده‌مانی كۆن ته‌كنیكی ئیكیجاییان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی گۆشه‌گیر و دابڕاو و ڕه‌شبین و بێ ئومێد به‌كارده‌هێنا، تا دووباره ده‌ست به ژیان بكاته‌وه و سه‌ر له نوێ مانا و به‌های ژیان بدۆزێته‌وه.
ئیكیجای لێكدراوی دوو وشه "ئیكی" به مانای ژیان دێ، "جای" به مانای به‌هادار، بنه‌ڕه‌تی جای له زمانی ژاپۆنی كای بووه، به مانای گوێچكه ماسی دێ، كه له سه‌رده‌یم هی ییان له 794 تا 1185ی زاینی نرخی زۆر به‌رز بووه، دواتر بۆ جای گۆڕاوه و مانای به‌هادار و نرخ به‌رز ده‌گه‌یه‌نێت.
ژاپۆنییه‌كان ته‌نیا به‌و وشه‌یه ده‌یانه‌وێ پێمان بڵێن، كه ژیان به‌هاداره و پێویسته مانایه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه و بزانی بۆچی ده‌ژیت، ئه‌و شته چییه كه وای لێ كردووی خۆت به شیاو بزانی و به‌رده‌وام بی له ژیان و بگه‌ڕێی و كۆشش بكه‌ی و به دوای كار و كه‌سی شیاو و ژینگه‌ی شیاو و خۆراكی شیاو بگه‌ڕێ، تا بتوانی به‌رده‌وامی به مانه‌وه بده‌یت، بێگومان ئه‌گه‌ر هیچ شتێك نه‌بێ، ئه‌وا ژیانت شێوه‌یه‌كی رۆتینی و هه‌میشه دووباره وه‌رده‌گرێ و هیچ شتێكی لێ سه‌وز نابێ و بێ به‌رهه‌م ده‌خولێیته‌وه، یان ته‌نیا پێویستییه‌كانت ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌یت و نا‌توانیت داهێنانێك بكه‌یت و شتێك بكه‌یت كه له ژیان نوێ بێت.
ته‌كنیكه ژاپۆنییه‌كه مێژووێكی كۆنی هه‌یه، ئێسته‌یش له وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌تی و جیهان به گشتی، هه‌زاران په‌یمانگه و ناوه‌ند و ڕێكخراوی تایبه‌ت به بواری گه‌شه‌پێدانی ده‌روونی مرۆڤ دروستبوون، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه و له مانای ژیان بگه‌ن و ئه‌و شته بدۆزنه‌وه كه له بوونی ئه‌وان جیاوازه و له پێناویدا پێویسته بژین و به گوڕتر هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بهاوێژن.
ته‌كنیكی ئیكیجای خۆی له چوار پرسیار ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام پێویسته به قووڵی وردی بیری لێ بكه‌نه‌وه و بگه‌ن به بڕیار و وه‌ڵامی 100% دروست كه له‌گه‌ڵ ناختان بگونجێت، نه‌ك ته‌نیا بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕووكهشیانه و كاتی، واته ته‌نیا بۆ ئه‌و چركه‌ساته‌ی تێیدا، به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌و وه‌ڵامانه گونجاو بن، تا ته‌واوی ته‌مه‌نت هه‌مان وه‌ڵامت بۆی هه‌بێ، نه‌ك پشت ببه‌ستی به‌و چركه ساته و ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ی ئێسته تێیدای.
به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پرسیاره‌كان كه‌سایه‌تی و مرۆڤێكی ترت لێ دروست ده‌بێ
یه‌كه‌م پرسیار بریتییه له‌وه‌ی " چیت خۆش ده‌وێت؟" ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی بده‌یته‌وه و ئه‌وشتانه‌ی خۆشت ده‌وێن له ده‌وری خۆت كۆیان بكه‌یته‌وه، ئه‌وا ده‌توانی به‌شێكی بارگرانی و نائومێدی و كێشه و گرفته‌كانی ڕۆژانه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌یت، چونكه ئه‌مه ده‌روونت ئارام ده‌كات، كه ئه‌وشتانه‌ی خۆشت ده‌وێن له به‌رده‌ستت بن، جا له‌وانه‌یه تابڵۆیه‌ك بێ، له‌وانه‌یشه سه‌رینێك، یان شتێكی تر كه تۆ خۆشت ده‌وێت.
پرسیاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه "چ شتێك تۆ ده‌بووژێنێته‌وه؟" هه‌موو مرۆڤێك به هه‌ندێ شت جووڵه ده‌كه‌وێته ده‌روونی و تۆزێك ده‌گه‌شێته‌وه، ئه‌م شته له ناخی خۆت بدۆزه‌وه و بیكه هاوڕێی به‌رده‌وامی خۆت.
پرسیاری سێیه‌م: جیهان چ پێویستییه‌كی به تۆیه؟ بیر بكه‌وه، تۆ له‌سه‌ر ئه‌م جیهانه ده‌ژی و ده‌خۆی و ده‌خه‌وی و ده‌گوزه‌رێنی، هه‌رگیز بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه جیهان چ پێویستییه‌كی به تۆیه؟ بۆچی هه‌نگاوێك نانێیت كه ئه‌م جیهانه باشتر بكه‌یت، با ههنگاوهكهت زۆر بچووك و بێ دهنگدانهوهیش بێ، بۆ نموونه كاتێك گوڵێك ده‌ڕوێنیت و ئاوی ده‌ده‌یت، ئه‌مه سوودێكه به ژینگه و جیهانی ده‌گه‌یه‌نێت، بیر بكه‌وه له كام ڕوو و بواره‌وه ده‌توانی سوود به جیهان بگه‌یه‌نیت؟
پرسیاری چواره‌م: كام پیشه ئه‌گه‌ر بێ پاره و مووچه‌یش بێ ئاماده‌ی ئه‌نجامی بده‌یت؟ بیری لێ بكه‌وه و ئه‌و پیشه و كاره بدۆزه‌وه، كه ئاماده‌ییت تێدایه بێ مووچه‌یش به‌رده‌وامی پێ بده‌یت، واته كاره‌كه له چ بوارێكه، ته‌نیا به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بواره و كاركردن به كرده‌یی له كارگه یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌و بواره زۆربه‌ی كێشه‌كانت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت و ده‌توانی به ئارامی بژیت.