ڕۆژنامه‌ی ئیندپێندتی ئه‌ڵمانی بابه‌تێكی له‌سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی مۆسكۆ له كیشوه‌ری ئه‌فریقا بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ڕووسیا ده‌یه‌وێ گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر "ئه‌ڵماسی خوێن" هه‌ڵبگرێ و له ئه‌فریقا وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه پرۆسه‌كانی له جیهان پاره‌دار بكات و فره‌وانخوازی زیاتر بێنێته دی.
ئه‌ڵماسی خوێن، چه‌مكێكه له زووه‌وه به‌كار دێت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له كیشوه‌ری ئه‌فریقای ده‌وڵه‌مه‌ند به ئه‌ڵماس، پێشتر بۆ پاره‌داركردنی جه‌نگه‌كان، پاشا و سه‌رۆك و دیكتاتۆره‌كانی ئه‌فریقا وه‌به‌رهێنانیان تێدا ده‌كرد، به‌ڵام دواتر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌مارۆی خسته سه‌ر ئه‌م جۆره وه‌به‌رهێنانه و قه‌ده‌غه‌ی كرد، كه ئه‌ڵماس بدۆزرێته‌وه و بۆ پاره‌داركردنی جه‌نگه‌كان بفرۆشرێت.
ئۆلیڤه‌ر كارۆل په‌یامنێری ئیندپێندت له مۆسكۆ ده‌ڵێ، وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و جه‌نگ و توندوتیژی و كوشتن و ده‌ستدرێژی بووه هۆی ئه‌وه‌ی له 2013 كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاورده‌ی ئه‌ڵماس له كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست قه‌ده‌غه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی و جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته كۆتایی بێت، به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردوو مۆسكۆ دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌یه‌وێ ئه‌و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ڵبگرێ و دووباره ئه‌ڵماس له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ڕووسیا هاورده بكات.
ئه‌ڵماسی خوێن بۆ پاره‌داركردنی جه‌نگه‌كان به‌كارده‌هێنرێت
سه‌ره‌ڕای بڕیاری فه‌رمی بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌ی ئه‌ڵماس له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ دنیا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه 90%ی ئه‌ڵماسی دۆزراوه له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست ئێسته‌یش له ڕێی قاچاغ و بازاڕی ڕه‌شه‌وه هاورده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌لیكسی مویسیڤ جێگری وه‌زیری دارایی
ڕووسیا له‌وباره‌وه گوتی، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و قه‌ده‌غه نێوده‌وڵه‌تییه له‌سه‌ر هاورده‌ی ئه‌ڵماس هه‌ڵبگیرێت، چونكه پێشتر خه‌ڵكی هه‌ژار به‌م كاره قووتی خۆیان دابین ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته بازرگانییه‌كه له ڕێی گرووپه مافیاكانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌وان له بازاڕی ڕه‌ش ئه‌ڵماسی ئه‌و وڵاته ده‌فرۆشنه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ژار سوودی لێ نابینێ و پاره‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی گرووپه مافیاكان.
چالاكان و پسپۆران ده‌ڵێن، ئه‌و هه‌وڵه‌ی مۆسكۆ ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست نییه، به‌ڵكوو خۆیشی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی لێ ده‌بینێت، چونكه ده‌یه‌وێ به ته‌واوی كۆمپانیاكانی سه‌ر به كرملێن كۆنتڕۆڵی ئه‌و بازرگانییه بكه‌ن و زۆرترین قازانجی لێ بكه‌ن، ئه‌وه ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی مۆسكۆیه، بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئه‌ڵماسی ئه‌و وڵاته.
ڕووسیا ساڵی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنی كمبرلی ده‌كات، كه پلانێكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ وه‌ستانه‌وه دژی میلیشیاكان و ڕێگری كردن له‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌ڵماس بۆ كڕینی چه‌ك به‌كاربهێنن، ئه‌و ئۆپراسیۆن و پلانه نوێنه‌ری 82 ده‌وڵه‌ت تێیدا به‌شدارن، ده‌یانه‌وێ له دنیا ڕێ له‌وه بگرن، كه ئه‌ڵماس بۆ پاره‌داركردنی پرۆسه‌كانی شه‌ڕ و توندوتیژی سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌مه ته‌نیا خواستی مۆسكۆ نییه كه ئه‌و گه‌مارۆیانه له‌سه‌ر كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵكوو دوبه‌ی و هیندیش هه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، چونكه گه‌وره‌ترین بازرگانی ئه‌ڵماس له‌گه‌ڵ شاری دوبه‌ی و وڵاتی هیندستانه، كه دوو ناوچه‌ی ئابووری گرنگی باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیان.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆ دوای ئه‌و شه‌پۆله فره‌وانه‌ی دێ، كه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جیهان و قایم كردنی شوێنپێی خۆی له كیشوه‌ره‌كه ده‌ستی پێ كردووه، له ڕێی ڕه‌وانه‌كردنی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی و كۆنتڕۆڵكردنی بازرگانی ئه‌و وڵاته و كاركردن و وه‌به‌رهێنان له سامانی سروشتی كیشوه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه به زێڕ و ئه‌ڵماس.
ڕووسیا ده‌یه‌وێ قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ئه‌ڵماسه هه‌ڵبگرێت
دیمتری بۆندارینكۆ زانای ئه‌نسرۆپۆلۆجیا له په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌فریقی – ڕووسی گوتی، هاوبه‌شی كردن و كاركردن له وڵاته هه‌ژاره‌كانی خاوه‌ن سامانی سروشتی و كانزای گرانبه‌ها سیاسه‌تێكی ڕوونی مۆسكۆیه و چه‌ند ساڵێكه پلانی بۆ داده‌ڕێژێت، ده‌یه‌وێ شوێنپێی خۆی قایم بكات و له شوێنی پشت به‌ستن به وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌نگاو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا بهاوێژێت، چینیش هه‌مان سیاسه‌تی گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ هه‌م شوێنپێی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ئه‌فریقا له‌ق بكه‌ن، هه‌میش پشت به‌و ناوچانه ببه‌ستن بۆ بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و به ته‌واوی سزای ڕۆژئاوا بده‌ن.
بریجوزین چێشتلێنه‌ی تایبه‌تی پوتین ساڵی 2019 له ڕێی كۆمپانیایه‌كی نزیكی خۆیه‌وه، گرێبه‌ستی كردووه له‌گه‌ڵ كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، تا وه‌به‌رهێنان له كانه ئه‌ڵماسه‌كان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سوپای تایبه‌تی ڕووسی له كانه ئه‌ڵماسه‌كان بڵاوه‌یان پێ كراوه و ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ن، كه گرووپه مافیاكان ئه‌ڵماس بۆ كڕینی چه‌ك و توندوتیژی به‌كاربهێنن، ده‌ستیان به وه‌به‌رهێنان كردووه و پاره‌یه‌كی زۆر ده‌به‌نه ئه‌م وڵاته‌وه و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و ئاماده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.