كۆشكی سپی پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ خۆپێشاندانه ئاشیتخوازهكانی ئێران دژ به ڕژێمی حوكمڕانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه تاران ئێسته‌یش پشتیوانی تیرۆر ده‌كات و له‌جیاتی گرنگیدان به گه‌له‌كه‌ی خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ناوكیهكهیهتی.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سپی هاتووه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌كارهێنانی هێزی چه‌كدار و دروستكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌كه‌ین له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كه دژ به خۆپێشانده‌رانی ئاشتیخواز هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرنه‌به‌ر و به گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه.
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی خه‌ڵكی ئێران له كاتێكدایه ڕژێمی ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانی پاره‌ی ئه‌و میله‌ته بۆ پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و په‌ره‌پێدان به به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی، ده‌شپرسێ گه‌ل ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی ده‌وێ، پێویسته بۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
به توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌كارهێنانی هێزی چه‌كدار دژی خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین
ئاماژه دراوه، كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو چین دابه‌ش بووه و چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌ربازی و مه‌لاكان له‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی و هێزدان، له هه‌مان كاتیش خه‌ڵكی هه‌ژار بێ توانا و بێكار و بێ خزمه‌تگوزارین و هیچ كه‌س نییه له وڵاته‌كه خه‌میان لێ بخوات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كۆشكی سپی له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه خۆپێشاندانی فره‌وان زۆرێك له شاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزینه‌وه به‌رپا بووه و پێشتریش مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه واشنتن له پشت گه‌لی ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه و پشتیوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌كات.