هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ڕۆژ كه‌ریم كه خه‌ڵكی سلێمانییه و له ته‌مه‌نی 25 ساڵی چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێسته له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی له سوید ده‌ژین. رۆژ له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی تێكست و ئاوازی خۆیه‌تی، جیا له‌وه‌ی ده‌یان ئاواز و تێكستی به هونه‌رمه‌ندانی تر به‌خشیوه.
رۆژ كه‌ریم له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا وێڕای گفتوگۆ له‌باره‌ی هونه‌ر و ژیانی، ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو كه "خێزان و منداڵه‌كانم له هونه‌ره‌كه‌م زیاتر خۆش ده‌وێن".
ته‌نیا یه‌ك ئاواز و سێ تێكستم له هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د وه‌رگرتووه
ژیانی دووره‌وڵاتی چۆنه؟
ژیانی دووره‌وڵاتی له بازنه‌یه‌ك ده‌چێت كه به‌رده‌وام به ده‌وری خۆتدا ده‌خولێیته‌وه و له كۆتادا به بێ تاقه‌تی ده‌كه‌ویت.
بۆچی ماوه‌یه‌كه بێده‌نگی؟
زۆرجار بێده‌نگی باشترین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه له‌م بێ هونه‌رییه‌ی ئێسته، زیاتر له 30 گۆرانی تۆماركراوم هه‌یه، به‌ڵام له‌م بێ هونه‌رییه‌ی ئێسته‌دا بڵاویان ناكه‌مه‌وه و هه‌ڵمگرتوون بۆ كاتێكی گونجاو.
بۆ یه‌كه‌م جار كه بڕیاری جێهێشتنی نیشتمانت دا، هه‌ستت چۆن بوو؟
گه‌نج بووم و هه‌ستم ده‌كرد له ئه‌وروپا زێڕم بۆ ده‌ڕێژن، به‌ڵام هه‌ڵه بووم كه كوردستان‌م به‌جێهێشت، هه‌میشه ڕۆحم له كوردستان و لاشه‌م له ئه‌وروپا بووه.
ژیانت ئومێدبه‌خشه یان نا‌ئومێد؟
ژیانم ئومێدبه‌خشه و به ئومێده‌وه ده‌ڕوانمه ژیان، هه‌میشه ڕووناكییه‌ك ده‌بینم له كاته ناخۆشه‌كانی ژیانمدا و به موزیك و گۆرانی ئومێد ده‌به‌خشمه ژیانم.
دۆستی تێكه‌ڵبوون یان گۆشه‌گیری؟
هه‌ندێك جار تێكه‌ڵبوون، هه‌ندێك جاریش گۆشه‌گیری، به‌ڵام من كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تیم و تێكه‌ڵبوونم پێ باشتره.
یه‌كه‌م گریانت بۆ كێ بووه؟
گریان ئازاره‌كان ده‌شواته‌وه، لای من گریان سه‌ره‌تا و كۆتایی نییه، هه‌ر كاتێك بته‌وێ ده‌توانی بگریت. له ژیانمدا بۆ زۆر شت گریاوم، به‌ڵام ناتوانم ده‌ستنیشانی بكه‌م یه‌كه‌م گریانم بۆ كێ بووه.
بڕیارت نه‌داوه له‌م نزیكانه‌دا كۆنسێرت له كوردستان ساز بكه‌یت؟
له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك قسه‌م كردووه و ده‌مه‌وێ كۆنسێرتێكی گه‌وره ساز بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ ناكرێت، چونكه كۆنسێرته‌كه خه‌رجییه‌كی زۆر و كاتێكی زۆری ده‌وێت، منیش سه‌رقاڵی ژیان و كاركردنم له ئه‌وروپا، بۆیه كاتم نییه.
بوێرانه‌ترین بڕیاری ژیانت چ بڕیارێك بووه؟
درووستكردنی خێزان بوێرترین بڕیار بوو له ژیانم، به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه ده‌ڵێم خێزان و منداڵه‌كانم له هونه‌ره‌كه‌م خۆشتر ده‌وێن و نینۆكی ئه‌وان به هونه‌ری هه‌موو دنیا ناگۆڕمه‌وه.
خۆشه‌ویسترین گۆرانیت كامه‌یه و چی تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی ترت؟
هه‌موو گۆرانییه‌كانم خۆش ده‌وێن بۆیه ناتوانم گۆرانییه‌ك به‌تایبه‌ت دیاری بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه خه‌ڵك چۆن لێم وه‌رده‌گرێت و گۆرانییه‌كانم تا چه‌ند له‌ناو دڵی خه‌ڵك جێی خۆیان كردووه‌ته‌وه.
چیت هه‌یه بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌نا به‌رزنجی كه گۆرانییه‌كی تۆی به ئاوازێكی تر له سیدییه تازه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناوی "بیستوومه پرسیارت كردووم"؟
هونه‌رمه‌ند سه‌نا به‌رزنجی ده‌نگێكی زۆر خۆشی هه‌یه و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازم.
گۆرانی "ریتا ریتا" ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێنا به‌وه‌ی سووكایه‌تییه به ڕه‌شپێست، ئایا په‌شیمان نیت له‌م گۆرانییه؟
هاهاها گوێ له گۆرانییه‌كه بگره ئینجا پرسیاره‌كه‌ت بكه، چونكه ئه‌م گۆرانییه له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كه‌ی تۆ یه‌ك ناگرێته‌وه.
زیاد ئه‌سعه‌د چه‌ندان ئاوازی داوه پێت، ده‌كرێ بڵێیت زیاد خزمه‌تی به هونه‌ره‌كه‌ت كردووه؟
ته‌نیا یه‌ك ئاواز و سێ تێكستم له هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د وه‌رگرتووه، جگه له‌وانه هیچ تێكست و ئاوازێكی ترم له‌و وه‌رنه‌گرتووه.
له كۆتادا، نیشتمان یان غوربه‌ت؟
بێگومان نیشتمان، چونكه هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كان له نیشتمانه‌كه‌تدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، نیشتمان تاكه شوێنه ڕۆحی من ئارام ده‌كات.
وشه/دیمانه‌ی گه‌رمیان گلی