سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

:: AM:10:53:18/11/2019 ‌
سەرۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌دنان پاچەچی سیاسەتمەداری عێراقی پرسەنامەیەک بڵاو دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی پاچەچی و تەواوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌دنان پاچەچی خەمباری كردین

ئەمڕۆ دووشەم 18ی تشرینی دووەم، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پرسەنامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتكار و سیاسەتمەداری ناسراوی‌ عێراقی، عه‌دنان پاچەچیمان پێگه‌یشت و خەمباری كردین.

"لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی پاچەچی و تەواوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم" لە پرسەنامەکەدا وا نووسراوە.

‌لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی دووپاتی دەکاتەوە، لە‌ خوای گه‌وره‌ دەپاڕێینەوە بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .



وشە - هیدایه‌ت جان